دواهەمین تەرم لەژێر داروپەردووی خانووە رووخاوەکەدا دۆزرایەوە

K24 - هەولێر:
کەمێك پێش ئێستا تەرمی دواهەمین قوربانی تەقینەوەکەی گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی دۆزرایەوە و بەمەش ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتە 15 کەس.
بە گوێرەی دوایین زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، دواهەمین تەرم لەژێر داروپەردووی خانووە رووخاوەکەدا دۆزرایەوە و کەمێك پێش ئێستا تیمەکانی بەرگری شارستانی تەرمەکەیان دەرهێنا.
دوای ته‌قینه‌وه‌ی سیسته‌می غازی شۆفاز له ماڵێكی گه‌ڕه‌كی كازیوه‌ی سلێمانی، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان گه‌یشته 15 كه‌س و 12 كه‌سیش به‌هۆی ئه‌م رووداوه برینداربوونه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له سلێمانی، ژماره‌ی ئه‌و بریندارانه‌ی كه به‌هۆی باشبوون نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه، پێنج كه‌سن و تا ئێستا حه‌فت كه‌س له نه‌خۆشخانه ماونه‌ته‌وه، لە شەوی رابردووەوە تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی سه‌رگه‌رمی ده‌رهێنانی قوربانییانن.