رۆمانۆوسكی سەرەخۆشی له بنەماڵەی قوربانییانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی سلێمانی ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی سیسته‌می غازی شۆفاز له ماڵێكی شاری سلێمانی، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی قوربانییان ده‌كات و هه‌روه‌ها ستایشی تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی كرد.
ئەلینا رۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمه‌ریکا لە عێراق، لە تویتێکدا نوسیوویەتی: "لە ئەنجامی تەقینەوەی تانکی گاز لە سلێمانی پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی قوربانییان دەکەین. هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین و دەستخۆشی لە تیمەکانی بەرگری شارستانی دەکەین".
دوای ته‌قینه‌وه‌ی سیسته‌می غازی شۆفاز له ماڵێكی گه‌ڕه‌كی كازیوه‌ی سلێمانی، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان گه‌یشته 15 كه‌س و 12 كه‌سیش به‌هۆی ئه‌م رووداوه برینداربوونه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له سلێمانی، ژماره‌ی ئه‌و بریندارانه‌ی كه به‌هۆی باشبوون نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه، پێنج كه‌سن و تا ئێستا حه‌فت كه‌س له نه‌خۆشخانه ماونه‌ته‌وه، لە شەوی رابردووەوە تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی سه‌رگه‌رمی ده‌رهێنانی قوربانییانن.