له‌ بێخاڵ پاسێكی گه‌شتیاران تووشی رووداوی هاتووچۆ بوو

دیمه‌نی رووداوه‌كه‌
دیمه‌نی رووداوه‌كه‌

K24 – هه‌ولێر:

پاسێكی گه‌شتیاران له‌ هاوینه‌هه‌واری بێخاڵ له‌ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران تووشی رووداوێكی هاتووچۆ بووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك قوربانی لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی (18ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، له‌ رووداوێكی هاتووچۆ له‌ هاوینه‌هه‌واری بێخاڵ له‌ سۆران، پاسێكی گه‌شتیاران كۆنترۆڵی له‌ده‌ستده‌دات و چه‌ند كه‌سێك بریندارده‌بن.

به‌پێی ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كان 15 كه‌س برینداربوون، كه‌ سه‌رجه‌م گه‌شتیاره‌كانی ناو پاسه‌كه‌ ژماره‌یان 40 گه‌شتیاره‌ خه‌ڵكی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقن.

رووداوه‌كه‌ به‌هۆی نه‌مانی برێكه‌وه‌ بووه‌ و پاسه‌كه‌ خۆی به‌ ئۆتۆمبێلێك و دوكانێكدا كێشاوه‌.