قایمقامی رواندز: له رووداوه هاتووچۆكه‌ی بێخاڵ 30 كه‌س برینداربوون
K24 - هه‌ولێر:
قایمقامی رواندز رایگه‌یاند، له رووداوه هاتووچۆكه‌ی هاوینه‌هه‌واری بێخاڵ كه پاسێكی گه‌شتیاری كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ستدابوو، نزیكه‌ی 30 كه‌س برینداربوون.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (18ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، ئه‌حمه‌د قادر، قایمقامی رواندز به كوردستان24ی راگه‌یاند، له ئه‌نجامی ئه‌و رووداوه، 30 كه‌س برینداربوون كه برینی دووانیان سه‌خته و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ولێر كراون.
ئه‌حمه‌د قادر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و پاسه 45 گه‌شتیاری ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقی هه‌ڵگرتبوو، به‌هۆی له‌ده‌ستدانی كۆنترۆڵ خۆی به باڵه‌خانه‌یه‌ك له هاوینه‌هه‌واری بێخاڵ كێشاوه، خۆشبه‌ختانه هیچ كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستنه‌داوه.
قایمقامی رواندز راشیگه‌یاند، 16 له برینداره‌كان له نه‌خۆشخانه‌ی ئاشتی له سۆران چاره‌سه‌ری پێویستیان پێشكه‌شكراوه و دوو برینداریش كه یه‌كێكیان شوفێره‌كه‌یه ره‌وانه‌ی هه‌ولێر كراوه، ئه‌وانی دیكه‌ش له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی رواندز، چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تاییان بۆ كراوه و ته‌ندروستییان جێگیره.
سه‌باره‌ت به زه‌ره‌رو زیانه‌كانی ئه‌و رووداوه، قایمقامی رواندز باسی له‌وه‌كرد، هه‌رچه‌نده ئه‌و پاسه‌ی گه‌شتیاران خۆی به باڵه‌خانه‌یه‌كدا كێشاوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆیان گرنگه هه‌موو چاره‌سه‌رێكی خێرا و پێویست پێشكه‌ش به گه‌شتیاره‌كان بكرێت و به سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ شوێنی خۆیان.
له‌باره‌ی هۆكاری ئه‌و رووداوه‌ش، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی پۆلیسی هاتووچۆ، ئه‌و رووداوه له ئه‌نجامی تیژڕه‌وی و نه‌مانی برێكه‌وه، شوفێری پاسه‌كه كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ستداوه.