ئومێد خۆشناو: هه‌ولێر ماته‌مگێڕه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی سلێمانی
K24 – هه‌ولێر:
بۆ ده‌ربڕینی هاوخه‌می بۆ قوربانیانی رووداوه‌كه‌ی سلێمانی، مه‌راسیمێك له‌سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (18ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، له‌میانی مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، هه‌ولێر ماته‌مگێڕه له‌گه‌ڵ قوربانیانی رووداوه‌كه‌ی سلێمانی.
پارێزگاری هه‌ولێر، وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می و سه‌ره‌خۆشی له ئیداره و خه‌ڵی سلێمانی، ئاماده‌یی هه‌موو داموده‌زگاكانی پارێزگاكه‌ی دووپاتكرده‌وه بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌ر هاوكارییه‌ك كه پێویست بێت.
ئومێد خۆشناو، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، په‌ند له رووداوه‌كه‌ی سلێمانی وه‌رده‌گرن و رێوشوێنی توند ده‌گرنه‌به‌ر به‌تایبه‌تی له شوێنه گشتییه‌كان، بۆ رێگریكردن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و رووداوه له پارێزگای هه‌ولێر.
هه‌روه‌ها پارێزگاری هه‌ولێر داوای له هاووڵاتیان كرد به ووریایی زۆره‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سیسته‌می غاز و سووته‌مه‌نیدا بكه‌ن و گوتیشی، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی له‌و بواره‌دا كارده‌كه‌ن، رێوشوێنی توندتر ده‌گرنه‌به‌ر.
ئه‌مشه‌و له‌سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێر، له‌لایه‌ن چه‌ند چالاكوانێكی شاری هه‌ولێره‌وه، بۆ ده‌بڕینی هاوخه‌می بۆ قوربانیانی رووداوه‌كه‌ی شاری سلێمانی مه‌راسیمێكی ماته‌مینیان ئه‌نجامدا و وێنه‌ی قوربانییه‌كان و په‌ڕۆی ره‌شیان به‌سه‌ر دیواری قه‌ڵای هه‌ولێر هه‌ڵواسیو و مۆمیان بۆ گیانی قوربانییه‌كان هه‌ڵكرد.
دوێنێ پێنجشه‌ممه (17ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، دوای ته‌قینه‌وه‌ی سیسته‌می غازی ماڵێك له ماڵێكی گه‌ڕه‌كی كازیوه‌ی سلێمانی، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان گه‌یشته 15 كه‌س و 12 كه‌سیش به‌هۆی ئه‌م رووداوه برینداربوونه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له سلێمانی، ژماره‌ی ئه‌و بریندارانه‌ی كه نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه، پێنج كه‌سن و تائێستا حه‌فت كه‌س له نه‌خۆشخانه ماونه‌ته‌وه.