سوپای پاسداران: شانه‌یه‌كی چه‌كداریمان هه‌ڵوه‌شانده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
هێزی وشكانی سه‌ر به سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران، ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان توانیویانه له پارێزگای ئازه‌ربیجانی خۆرئاوا، شانه‌یه‌كی "تیرۆریستی" هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ئه‌و هێزه‌ی سوپای پاسداران روونیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و شانه چه‌كدارییه سنووری باكووری خۆرئاوای ئێرانیان به‌زاندووه و ویستوویانه كرده‌ی چه‌كداری له ناوخۆی وڵات ئه‌نجام بده‌ن.
روونیكردووه‌ته‌وه، شانه‌كه له سنووری قه‌زای سه‌ڵماس له پارێزگای ئازه‌ربیجانی خۆرئاوا كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌یه‌كی سوپای پاسدارانه‌وه و ده‌ستگیركراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، شانه‌كه هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه و ده‌ست به‌سه‌ر ئامێر و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانیاندا گیراوه.
سوپای پاسداران له باره‌ی ناسنامه‌ی شانه ده‌ستگیركراوه‌كه‌وه هیچ زانیارییه‌كی رانه‌گه‌یاندووه.
له 16ی ئه‌یلوولی رابردووه‌وه به هۆی گیانله‌ده‌ستدانی كچێكی كورد به ناوی مه‌هسا ئه‌مینی، شه‌پۆلێكی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین ئێرانی گرتووه‌ته‌وه.
ئێران وڵاتانی خۆرئاوا به هۆكاری پشێوییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی تۆمه‌تبار ده‌كات.