هه‌واڵی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی شه‌مخانی ره‌تكرایه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی نوورنیوزی ئێرانی، ره‌تیكرده‌وه، سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران، عه‌لی شه‌مخانی ده‌ستی له كار كێشابێته‌وه.
ئاژانسه‌كه، كه به نزیكی شه‌مخانی ده‌ناسرێت، بڵاویكردووه‌ته‌وه، بره‌وده‌ران ئامانجیانه كه‌شوهه‌وایه‌ك بسازێنن، كه تێیدا هه‌ست به سه‌ركه‌وتنێكی ساخته بكه‌ن و هانی درووستكارانی پشێوی بده‌ن، پشێوی زیاتر بنێنه‌وه، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ساخته‌وه.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: ئه‌وه‌ی له سۆشیال‌میدیادا باس ده‌كرێت، گوایه عه‌لی شه‌مخانی ده‌ستی له كاركێشاوه‌ته‌وه راست نییه، ته‌نیا هه‌وڵێكی بێ ئاكامه بۆ نه‌هێشتنی سه‌رنجی رایگشتی له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی به كرێگیراوانی بیانی له كوشتنی خه‌ڵكی بێ تاوان له چه‌ند رۆژی رابردوودا ئه‌نجامیان داوون.