پێنتاگۆن: نامانه‌وێت وڵاتان په‌یوه‌ندی سه‌ربازییان له‌گه‌ڵ چین و رووسیا هه‌بێت

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا(پێنتاگۆن)، رایگه‌یاند، ده‌كرێت وڵاتان په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ چین دابمه‌زرێنن، به‌ڵام به مه‌رجێك ئه‌و په‌یوه‌ندییه له بواری سه‌ربازیدا قووڵ نه‌بێته‌وه.
جێگری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، كۆلین كال، رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا پێی وایه ئاساییه وڵاتانی دیكه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ چین هه‌بێت، به‌ڵام به‌لامانه‌وه په‌سند نییه له بواری سه‌ربازیدا قووڵ ببنه‌وه.
گوتیشی: په‌یوه‌ندی سه‌ربازی وڵاتان له‌گه‌ڵ چین مه‌ترسی زۆر گه‌وره‌ی به‌دواوه‌یه، له به‌رامبه‌ریشدا پاداشته‌كه‌ی زۆر بچووكه.
له باره‌ی رووسیاشه‌وه، گوتی: له رووی ته‌ناهییه‌وه سوودی به‌ستنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ مۆسكۆ و په‌كین زۆر سنوورداره.
ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام هاوپه‌یمانه‌كانی هانده‌دات خۆیان له گرێبه‌ستی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ رووسیا و چین به‌دوور بگرن.
كڕینی سیستمی به‌رگری مووشه‌كی ئێس400ی رووسی له لایه‌ن توركیاوه، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان واشنتن و ئه‌نقه‌ره‌ی ئاڵۆز كرد و ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، پێویسته توركیا ئه‌و گرێبه‌سته هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.