چاوشئۆغلۆ: ئۆپراسیۆنه‌كانمان له عێراق و سووریا به‌رده‌وام ده‌بن
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغلۆ رایگه‌یاند، ئۆپراسیۆنه‌كانی سوپای توركیا له سووریا و عێراق به‌رده‌وام ده‌بن.
له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، گوتی: ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له هێرشه‌كانمان و ئۆپراسیۆنه تایبه‌ته‌كانیش، كه له لایه‌ن هێزه‌كان سوپا و ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانه‌وه له دژی به‌رپرسانی پارتی كرێكارانی كوردستان و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له خۆرهه‌ڵاتی سووریا و "باكووری عێراق" ده‌كرێن ناوه‌ستێنرێن و درێژه‌یان ده‌بێت.
ئه‌م وتانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا دوای ئه‌وه دێن، سه سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا، له شه‌قامی ئیستقلالی مه‌یدانی ته‌قسیم، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا و ئه‌نقه‌ره رایگه‌یاند، په‌كه‌كه و هاوپه‌یمانه‌كانی له سووریا له پشت رووداوه‌كه‌وه‌ن.
هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ، به‌ڵام توركیا كه‌سێكی به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌كه ده‌ستگیركرد و رایگه‌یاند، له سووریاوه چووه‌ته توركیا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كرده‌وه‌یه ئه‌نجام بدات.
ئه‌م وتانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا پێش ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هاتن، كه ئه‌مڕۆ داوای كرد، هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریكایی سه‌ردانی ناوچه سنوورییه‌كان باكووری عێراق و سووریا نه‌كه‌ن، چونكه ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی كرده‌ی سه‌ربازی سوپای توركیا له‌و ناوچانه هه‌یه.
له لایه‌كی دیكه‌وه توركیا له هه‌وڵی درووستكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی دیپلۆماتییه له‌گه‌ڵ دیمه‌شقدا.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، دوێنێ، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا رایگه‌یاند، دوای هه‌ڵبژاردنی گشتیی توركیا له 2023دا ده‌كرێت چاو به په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ دیمه‌شقدا بخشێنینه‌وه.