ئینفانتینۆ له‌سه‌ر قه‌ته‌ر دێته ده‌نگ و وه‌ڵأمێكی توندی ئه‌ورووپا ده‌داته‌وه

ئینفانتینۆ سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان رۆژێك پێش ده‌ستپێكردنی مۆندیالی 2022 ئاماده‌یی قه‌ته‌ری به‌ڕێژه‌ی 100% بۆ ئه‌و پاڵه‌وانێتییه راگه‌یاند، ده‌شڵێت: چیتر باسی ره‌گه‌زپه‌رستی مه‌كه‌ن، دۆخ و ژیانی كرێكارانی قه‌ته‌ر زۆر له كۆچبه‌رانی ئه‌ورووپا باشتره.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 19 نۆڤێمبه‌ری 2022، له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر، جیان ئینفانتینۆ سه‌رۆكی فیفا به‌شداریی له پرێس كۆنفرانسێك كرد و وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و قسه و گومان و ره‌خنانه‌ی دایه‌وه كه له قه‌ته‌ری میوانداریی مۆندیالی 2022 ده‌گیردرێت.
له باره‌ی ره‌گه‌زپه‌رستی و مردنی كرێكاره‌كانه‌وه، ئینفانتینۆ سه‌رۆكی فیفا ده‌ڵێت: به‌س سه‌یر بكه‌ن، دۆخ و گوزه‌ران و ژیانی كرێكارانی قه‌ته‌ر زۆر له كۆچبه‌رانی ئه‌ورووپا باشتره، من به‌رگری له قه‌ته‌ر ناكه‌م، پێویسته ئه‌وان خۆیان به‌رگری بكه‌ن، به‌ڵام من به‌رگری له تۆپی پێ و دادپه‌روه‌ری ده‌كه‌م.
سه‌رۆكی فیفا گوتیشی: هه‌زاران ئه‌ورووپایی له قه‌ته‌ر كارده‌كه‌ن و خه‌رێكی وه‌به‌رهێنان و كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ن، پێویسته ئه‌ورووپاییه‌كان له قه‌ته‌ر فێربن كه چۆن پارێزگاری له كرێكاران و ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی كار ده‌كه‌ن.
ئینفانتینۆ جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه وڵاتی قه‌ته‌ر 100% بۆ میوانداریكردنی مۆندیالی 2022 ئاماده‌یه.
له باره‌ی بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی مه‌یخواردنه‌وه له یاریگه‌كانی مۆندیالی 2022، جیان ئینفانتینۆ سه‌رۆكی فیفا ده‌ڵێت: من وه‌كو خۆم پێموایه ئه‌گه‌ر مرۆڤ تا كه‌متر مه‌یبخواته‌وه زیاتر له ژیان ده‌مێنێته‌وه، دواتر پێویست ناكات ئه‌م بابه‌ته به سیاسی بكرێت و له زۆر وڵاتی دیكه‌ی ده‌وروبه‌ر مه‌یخواردنه‌وه قه‌ده‌غه‌یه یان سنووردار كراوه.
ئینفانتینۆ گوتیشی: له جیهاندا یه‌ك ملیار كه‌سی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت هه‌ن و كه‌س باسیان ناكات و گرینگی پێنادات، به‌ڵام له مۆندیالی 2022 شوێنی تایبه‌ت بۆ كه‌سانی ئۆتیزم ته‌رخان كراوه و كۆمێنتاریش بۆ كه‌سانی نابیستان داندراوه.
ئینفانتینۆ له باره‌ی ئه‌و ره‌گه‌زپه‌رستییه‌وه چیرۆكێكی سه‌رده‌می منداڵی خۆی ده‌گێرێته‌وه و ده‌ڵێت: له قوتابخانه كاتێك مندأڵبووم، قسه‌ی ناشیرینی زۆرم پێده‌گوتر، چونكه قژم سوور بوو، هه‌ندێك په‌ڵه به رووخسارمه‌وه هه‌بوو، ئه‌م قسانه‌م له لایه‌ن ئه‌ورووپاییه‌كانه‌وه پێده‌گوترا، بۆیه ئه‌ورووپا بۆی نییه وانه‌ی ئه‌خلاقی و ره‌وشت فێره قه‌ته‌ر بكات، بۆیه باشتروایه واز له دووڕوویی بێنن و چێژ له مۆندیال وه‌ربگرن كه چوار ساڵ جارێك به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوودا وڵاتێكی ئاسیایی به ته‌نیا میوانداریی مۆندیال ده‌كات و یه‌كه‌مجاریشه مۆندیال له وڵاتێكی بچووكی عه‌ره‌بی وه‌كو قه‌ته‌ر به‌ڕێوه‌بچێت. یاریی كردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانێتییه‌كه به یاریی نێوان قه‌ته‌ر و ئیكوادۆر ده‌ستپێده‌كات.