ته‌مه‌نی 10 ساڵه و كێشی 192 كیلۆگرامه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌و منداڵه ئیندۆنیزییه، كه ناوی ئاریا برمانه، ته‌مه‌نی ته‌نها 10 ساڵه، به‌ڵام كێشی 192 كیلۆگرامه، به گوێره‌ی گوته‌ی پزیشكان، كێشه زۆره‌كه‌ی، دووچاره كێشه‌ی ته‌ندروستی ده‌كات.
پزیشكان زۆرێك له خۆراكییان لێ قه‌ده‌غه‌كردووه و له ئێستاشدا ته‌نها برنجی ره‌ش ده‌خوات، كه رێگری له قه‌ڵه‌وبوون و زیادبوونی كێشی له‌ش ده‌كات.
ئاریا به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ جلوبه‌رگێكی بۆ نابێت، ته‌نها به پارچه په‌رۆیه‌كی دوو مه‌تریی، به‌شی خواره‌وه‌ی له‌شی داده‌پۆشێت، كه جلێكی كۆنی ئیندۆنیزییه و پێی ده‌گوترێت "سارۆنگ".
ئه‌و منداڵه 10 ساڵه به‌هۆی قه‌ڵه‌وییه‌وه ناتوانێت خۆی بشوات، هه‌روه‌ها ناتوانێت له 15-20 مه‌تر به‌پێ رێبكات و زۆر له‌خۆی ده‌كات تا هاوسه‌نگی له‌شی له‌سه‌ر هه‌ردوو پێی راده‌گرێت.
دایكی ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، له كاتی له‌دایكبوونی كێشی منداڵه‌كه‌ی 3.8 كلیۆگرام بووه، ئه‌وه‌ش كێشێكی ئاساییه، به‌ڵام ئێستا به‌هۆی قه‌ڵه‌وییه‌وه دووچاری پشووته‌نگی بووه، ئه‌مه‌ش وایكردووه نه‌توانێت بچێته قوتابخانه.
دایكی ئاریا ده‌ڵێت: "كوڕه‌كه‌م به بچووكی بڕێكی زۆری خۆراك ده‌خوارد، من نیگه‌رانی ته‌ندروستی ئه‌وبووم و ئێستاش نازانم چۆن كۆنتڕۆڵی كێشی بكه‌م".
دایك و باوكی ئه‌و منداڵه ئیندۆنیزیه، تا ته‌مه‌نی 5 ساڵی هیچ تێبینییه‌كی زیادبوونی كێشی كوڕه‌كه‌یان نه‌كردووه، تا گه‌یشتووه ئه‌و ته‌مه‌نه، دوای ئه‌وه‌ی له ناكاو كێشی زیاد ده‌بێت، سه‌ردانی پزیشك ده‌كه‌ن و پشكنینی بۆ ده‌كه‌ن، به‌ڵام پزیشكان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، ته‌ندروستی باشه.