نیویۆرك تایمز 25 شوێنی جیهان بۆ گه‌شتیاران پێشنیازده‌كات كه قه‌ڵای هه‌ولێر یه‌كێكیانه
K24 -هه‌ولێر
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی له راپۆرتێكدا، 25 ناوچه‌ی جیاواز له سه‌رتاسه‌ری جیهان بۆ گه‌شتیاران پێشنیازده‌كات تا سه‌ردانی بكه‌ن، كه قه‌ڵای هه‌ولێریش له ریزبه‌ندی 11ـه‌هه‌مینی ئه‌و ناوچانه‌یه.
رۆژنامه‌كه له‌ژێر ناونیشانی"ئه‌زموونی گه‌شت بۆ 25 شوێن كه پێویسته سه‌ردانی بكه‌ی"، له‌لایه‌ن پێنج شاره‌زای جیهانییه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌زموونی چه‌ند گه‌شتیارێكی جیهانی كه 55 شونێیان پێشنیاز كردبوو به له‌به‌رچاوگرتنی چه‌ند پێوه‌رێك، له‌وانه ئەزموونی هونەر و تەلارسازیی، خواردن و چێشتخانه‌كان، مێژوو و به‌ڕێوه‌چوونی مه‌ڕاسیمه ئایینییه‌كان بڕیاریانداوه 25 شوێن هه‌ڵبژێرن.
له راپۆرته‌كه‌ی نیویۆرك تایمزدا، له پێناسه‌ی قه‌ڵای هه‌ولێردا نووسراوه "قوڵبوونه‌وه له مێژووی شه‌ش هه‌زار ساڵ" كه یه‌كێكه له كۆنترین ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون له جیهاندا. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه له كوردیدا به "قه‌ڵات" ناسراوه و ئێستا دڵی پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانه.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌كردووه، قه‌ڵای هه‌ولێر دوای ریزبه‌ندكردنی وه‌ك شوێنه‌وارێكی جیهانی له لیستی یونسكۆدا، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیكردووه به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی، به‌ڵام به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه له ساڵی 2014ه‌وه كاره‌كان وه‌ستاوه.
رۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌وڵی په‌ره‌پێدانی رێڕه‌وه‌كانی قه‌ڵاكه‌یه بۆ رۆشتن به ده‌وری قه‌ڵاكه به‌شێوه‌یه‌كی زنجیره‌یی كه له قه‌باره‌دا ركابه‌ری به‌رزاییه‌كانی چیای ئه‌لب ده‌كات.
له ریزبه‌ندی یه‌كه‌مدا، چێشتخانه‌ی ئه‌سادۆر ئتكسیباری كه به‌ناوبانگه به خواردنی بر‌ژاو له هه‌رێمی باسك له وڵاتی ئیسپانیا ده‌ستنیشانكراوه، دواتریش كۆشكی ئه‌لحه‌مرا كه كۆنترین شوێنه‌واری موسوڵمانه‌كانی ئه‌نده‌لوسه له شاری گرانادا له وڵاتی ئیسپانیا.
له ریزبه‌ندی سێیه‌مدا، بینینی خۆرهه‌ڵاتن له جه‌مسه‌ری باكوور وه‌ك دیمه‌نێكی ناوازه‌ی سرووشت له وڵاتی نه‌رویج هاتووه، چواره‌م ناوچه‌ی سه‌رنجڕاكێشیش له رووسیایه كه هێلی شه‌مه‌نده‌فه‌ری سیبریا ته‌واو داپۆشراوه به به‌فر تا ده‌گاته ئه‌و وڵاته.
له ریزبه‌ندی پێنجه‌مدا، پێشنیازی خورادنی ژه‌می خواردنی كراوه له‌ناو سرووشتدا كراوه له دورگه‌ی كریت له وڵاتی یونان. دوای ئه‌ویش مه‌راسیمی كریسمسی سپی كه سه‌رجه‌م به‌شداربووان به‌رگی سپی ده‌پۆشن له ئه‌دیس ئابابای پایته‌ختی ئیسیۆپیا، له پله‌ی حه‌وته‌میش ئاماژه به دۆڵی درعه كراوه له وڵاتی مه‌غریب كه شارۆچكه كۆنه‌كانی بیابان كه ژینگه‌یه‌كی جیاوازدا ده‌رده‌كه‌ون.
له ریزبه‌ندی هه‌شته‌مدا، كه‌ناره ئاوییه‌كانی باشووری وڵاتی مۆزه‌نبیق هاتووه كه جۆره ئاژه‌ڵێكی شیرده‌ری تایبه‌تی تێدا ده‌ژیت، دوای ئه‌ویش باخچه نهێنییه‌كانی یه‌زد له وڵاتی ئێران دێت كه چه‌ندین كۆشكی ناوازه‌ی له‌خۆگرتووه، دواتریش دۆڵی به‌نی خالید له وڵاتی عومان دیاریكراوه كه گه‌شتیاران بۆ مه‌له‌كردن له گۆمێكی ناو سرووشتی بیابان سه‌ردانی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌كه‌ن.
له ریزبه‌ندی یازده‌هه‌میندا، قه‌ڵای هه‌ولێر له هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه وه‌ك یه‌كێك له كۆنترین ئه‌و شوێنانه‌ی نیشته‌جێبوونی تێدا به‌رده‌وامبووه له جیهان و ئێستا دڵی پایته‌خته. دوای قه‌ڵای هه‌ولێریش ئاماژه به شاری شیبامی وڵاتی یه‌مه‌ن كراوه كه ناسراوه به شاری مانهاتنی بیابان كه هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچوونی له‌سه‌ره.
له ریزبه‌ندی سێزده‌هه‌مین تا پازده‌هه‌مین هه‌ره‌یه‌كه له قوتابخانه‌ی عه‌بدولعه‌زیز خان له شاری بوخارای وڵاتی ئۆزبه‌كستان هاتووه كه به نه‌خشونیگارێكی ناوازه رازێندراوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ كۆشكی بوتالا كه شوێنێكی تایبه‌ته به په‌یڕه‌وانی بوزییه‌كان له لاسای وڵاتی تبت و په‌رستگای كریشنا شوێنه‌واره‌كه‌ی بۆ سه‌ده‌ی 16ی زایینی ده‌گه‌ڕێته له ناوچه‌ی هامبی وڵاتی هیندستان.
له ریزبه‌ندی (16 و 17)دا دوو ناوچه‌ی وڵاتی ژاپۆن هاتووه كه بریتین له رێگه‌ی كۆمانۆ كۆدۆ له‌ناو سرووشتی دارستانه‌كاندا له‌گه‌ڵ مۆزه‌خانه‌ی هونه‌ری تێشیما. دوای ئه‌وانیش رێگه‌ی سه‌ره‌كی ئالاسكا دێت له وڵاتی ئه‌رجه‌نین كه رێگه‌یه‌كی به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریكای لاتینه.
له ریزبه‌نده‌كانی (19 و 20 و 21)، هه‌ریه‌كه (بیابانی ئاتاكاما له وڵاتی چیلی كه دیمه‌نه‌كانی سرووشت له‌وناوچه‌یه جێی سه‌رسوڕمانه، له‌گه‌ڵ چێشتخانه‌كانی شاری ئۆواكساكا كه به خواردنه جیاوازه‌كانیان به‌ناوبانگن، هه‌روه‌ها ئاهه‌نگی فێستیڤاڵه‌كانی زستان له كوبا كه سه‌ما و نمایشی تایبه‌تی تێدا ئه‌نجامده‌درێت، هه‌ڵبژێردراون.
له چوار ریزبه‌ندی كۆتاییشدا، به‌رزاییه‌كانی كۆلۆرادۆ له ئه‌مه‌ریكا، دیمه‌نی خۆرگیران له گوندی نیوفاوندلاند كه گه‌شتیاران له‌وكاته‌دا به‌تایبه‌ت سه‌ردانی ده‌كه‌ن له وڵاتی كه‌نه‌دا، كاركردن له كێڵگه ئۆرگانییه‌كان له نیوزله‌ندا و ناوچه‌ی پارادایس بای له ئه‌نتاركتیكای وڵاتی چیلی كه ده‌كه‌وێته نزیك تاقیگه‌ی گۆنزالێس ڤیدیلا له جه‌مسه‌ری باشوور، له‌دوای یه‌ك ده‌ستنیشانكراون.