میدڤیدیڤ: زێلینسكی وه‌ك منداڵ هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
دیمیتری میدڤیدیڤ جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رووسیا، رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌موولا له رژێمی كیێڤ بێزاربوونه، به‌تایبه‌ت له ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا.
میدڤیدیڤ له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تێلگرام نووسیوویه‌تی: "زێلینسكی له‌هه‌وڵی په‌یداكردنی سۆزی جیهانه، تاكو چه‌ك و پاره‌ی زیاتری به‌خێر ده‌ستبكه‌وێت".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "زێلینسكی وه‌ك منداڵ هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات، ئه‌و كێشه‌ی گه‌شه‌كردنی هه‌یه".
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رووسیا هه‌روه‌ها گوتی: هه‌وڵه‌كان بۆ تۆمه‌تباركردنی رووسیا به‌وه‌ی كه بۆردومانی پۆڵه‌ندای كردووه، سه‌ری نه‌گرت. تا ئه‌و ئاسته‌ی پۆڵه‌ندییه‌كانیش باوه‌ڕیان نه‌كرد كاتێك ئه‌وان "دووچاری فۆبیای رووسی بوونه‌ته‌وه".
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا، هێرش كرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.