ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو: هه‌موومان بۆ رووداوه‌كه‌ی سلێمانی نیگه‌ران و ماتهمگێڕین

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، هاوخه‌می خۆی بۆ كه‌سوكاری قوربانییانی رووداوه‌كه‌ی سلێمانی ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هه‌موومان بۆ رووداوه‌كه‌ی سلێمانی نیگه‌ران و ماتهمگێڕین.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (19ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، سه‌ڵاحه‌ددین محه‌ممه‌د به‌هائه‌ددین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له شاری دهۆك رایگەیاند : ئەو رووداوە نەخوازراوەی لە شاری سلێمانی روویدا کارەساتێکی دڵتەزێنە و قوربانی زۆری لێکەوتەوە، بۆیه ھەموولایەک نیگەران و ماتەمگێڕن.
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو، وێڕای سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری قوربانییه‌كان و هیوای چاكبوونه‌وه بۆ برینداره‌كان، داوای له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد رێوشوێنی جددی بگرنه‌به‌ر بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پرسی به‌كارهێنانی سیسته‌می غاز و هێنانی كه‌لوپه‌له‌كانی ئه‌و سیسته‌مه له‌پێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتیان.
رۆژی پێنجشه‌ممه (17ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، دوای ته‌قینه‌وه‌ی سیسته‌می غازی ماڵێك له ماڵێكی گه‌ڕه‌كی كازیوه‌ی سلێمانی، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان گه‌یشته 15 كه‌س و 12 كه‌سیش به‌هۆی ئه‌م رووداوه برینداربوونه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (19ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، ئومێد عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شار له سلێمانی له‌میانی به‌شداریكردنی دیبه‌یتێكی تایبه‌تی كوردستان24 به رووداوكهی سلێمانی، رایگه‌یاند ته‌نها شه‌ش برینداری رووداوه‌كه تاوه‌كو ئێستا له نه‌خۆشخانه ماونه‌ته‌وه و چاره‌سه‌ری پێویستیان پێشكه‌شده‌كرێت.