ته‌رمی په‌نابه‌رێكی عێراقی له‌سه‌ر سنووری پۆڵه‌ندا دۆزرایه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌سته‌ی پاسه‌وانی سنوور له بێلاڕووسیا، دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی په‌نابه‌رێكی عێراقییان له‌سه‌ر سنووری پۆڵه‌ندا راگه‌یاند.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، له‌كاتی گه‌ڕانی مه‌فره‌زه‌كانیان، ته‌رمی په‌نابه‌رێكی عێراقییان دۆزیوه‌ته‌وه، كه له نزیك یه‌كێك له ده‌روازه سنوورییه‌كان فڕێدرابوو.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، به‌گوێره‌ی شوێنه‌واره‌كان، ته‌رمه‌كه له‌ناو خاكی پۆڵه‌ندا راكێشراوه بۆ ناو خاكی بێلاڕووسیا و ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی له‌گه‌ڵ ته‌رمه‌كه‌ش دۆزراونه‌ته‌وه، پشتڕاستی ده‌كه‌نه‌وه كه هاووڵاتییه‌كی عێراقییه و هیچ جلوبه‌رگێكی ده‌ره‌وه و گه‌رمكه‌ره‌وه‌ش له‌به‌ری نه‌بووه.
له‌باره‌ی هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و په‌نابه‌ره عێراقییه، راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه، ئێستا بێلاڕووسیا لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه و هۆكاره‌كانی گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و هاووڵاتییه عێراقییه ده‌كات و به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، له‌مانگی ئۆكتۆبه‌ریش ته‌رمی په‌نابه‌رێك له نزیك ئه‌و شوێنه دۆزرابووه‌وه و هاووڵاتییه‌كی سووریشیان له‌و شوێنه دۆزیبووه‌وه، كه به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه درابوو.
RT