مەکگۆرگ پلانێكی ئێران بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر سعوودیه ئاشكراده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
برێت مەکگۆرگ رێكخه‌ری كۆشكی سپی بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا، رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێران به نیازبوو هێرشبكاته سه‌ر چه‌ند پێگه‌یه‌كی سعوودیه.
مه‌كگۆرك له‌میانه‌ی كۆڕبه‌ندی مانه‌مه راشیگه‌یاند، ئێران پلانی هێرشكردنه‌سه‌ر چه‌ند پێگه‌یه‌كی سعوودیه‌ی هه‌بوو، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ماهه‌نگییه ئه‌منییه به‌هێزه‌كانی نێوان واشنتن و ریاز، ئه‌مه رووینه‌دا.
ده‌شڵێت: "كارده‌كه‌ین بۆ دروستكردنی ژێرخانێكی به‌هێزی به‌رگری ئاسمانی و ده‌ریایی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا".
دووپاتیشیكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا جه‌خت له به‌هێزكردنی سیسته‌می به‌رگری ئه‌و ناوچانه ده‌كاته‌وه، كه له بواری وزه ده‌وڵه‌مه‌ندن.
پێشتریش ژه‌نه‌ڕاڵ مایكڵ كۆریلا فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، دوێنێ شه‌ممه له میانه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاندبوو، ساڵی داهاتوو 100 كه‌شتی ده‌ریایی بێكه‌شتیوان له سنووری ئاوه‌كانی كه‌نداو بڵاوه‌یان پێده‌كرێت.
رۆژی یەکی تشرینی دووەم، رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لەسەر زاری چەند بەرپرسێکی سعوودیه ئاشکرایکرد، ئێران هەڕەشەی هێرشکردنەسەر سعوودیه و هەولێری کردووە.
هاوکات گوتەبێژێک بە ناوی کۆشکی سپییەوە، لەگەڵ ئاماژەدان بەو هەڕەشانە دووپاتیکردووەتەوە، "بۆ پشتگیری لە هاوبەشەکانمان لە ناوچەکەدا و بەبێ دوودڵی، کاردانەوەمان دەبێت".