ده‌میرتاش: مه‌ترسن له گوتنی نا بۆ جه‌نگ

K24 – هه‌ولێر:
سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش له زیندانه‌وه په‌یامێكی ئاراسته‌ی رای گشتی توركیا كرد و داوای كردووه هه‌مووان بانگه‌وازی ئاشتی دژی شه‌ڕ به‌رزبكه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (20ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په له په‌یامێكدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، داوای لە رای گشتی توركیا کردووه کە بانگەوازی ئاشتی دژی شەڕ بەرز بکەنەوە و نه‌ترسن له گوتنی "نا بۆ جه‌نگ".
له به‌شێكی په‌یامه‌كه‌یدا ده‌میرتاش ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، تووڕەیی رووداوەکەی ئیستانبوڵ بە خراپی بەکاردەهێنرێت و بۆمب به‌سەر کورددا دەتەقێندرێتەوە، "ئەم سیناریۆیە پیسە بەناوی پاراستنی وڵات بەکاردەهێنرێت"، كه‌چی هێزه رکابەرەکانیش پەیڕەوی دەکەن، تەنانەت ئەوانەی پشتگیری جەنگ ناکەن وەک خیانەتکار وەسفدەکرێن.
ده‌میرتاش نووسیویه‌تی "ئایا زۆر زەحمەتە کە بڵێیت ئێمە تورکەکان ناکەینە قوربانی کورد، کورد ناكه‌ینه قوربانی تورک". هه‌روه‌ها داوایكردووه هه‌موو لایه‌نه‌كان راده‌ستی سیاسەتی شەڕ نه‌بن و یه‌كگرتووبن له‌پێناو ئاشتی، برایه‌تی و سه‌قامگیری كۆمه‌ڵگه.
هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په‌ی زیندانیكراو باسی له‌وه‌شكردووه، "سەرەڕای هەموو نادادپەروەرییه‌كان، جارێکی دیكه دەڵێینەوە مەترسە لە گوتنی نا بۆ جەنگ".
بەرەبەیانی رۆژی یه‌كشه‌ممه (20ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستانیان بۆردومانکرد، وەزارەتی بەرگری تورکیاش دەڵێت: کاتی تۆڵە سەندنەوەیە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی بەرفراوانی ئەنجامداوە و لە هەرێمی کوردستان بناری قەندیل و چیای سۆسیان بۆردومان کردووە، هاوکات لە رۆژئاوای کوردستان ئەم شوێنانە کەوتوونەتە بەر بۆردومانەکەی تورکیا دێرک، کۆبانێ، شەهبا، زرگان.
وەزارەتی بەرگری تورکیا لە راگەیەندراوێکدا ئه‌مڕۆ رایگه‌یاندبوو: "ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی لە ناوچەکانی باکووری عێراق و سوریا ئەنجامدرا، کە وەک بنکە بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتەکەمان لەلایەن تیرۆریستانەوە بەکاردەهێنرێن".