دوایین زانیاری له‌باره‌ی بۆردومانی قه‌ڵای دیموكرات له كۆیه

K24 - هه‌ولێر:
سێ مووشه‌ك ئاراسته‌ی باره‌گاكانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له كۆیه كراوه و قایمقامی كۆیه‌ش ئاماژه به‌وه‌ده‌كات تائێستا هیچ زیانێكی گیانی به‌هۆی بۆردومانه‌كانه‌وه نییه.
په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، كاتژمێره‌كانی سه‌ره‌تای رۆژی دووشه‌ممه (21ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، قه‌ڵای دیموكرات كه باره‌گا و كه‌مپی نیشته‌جێبوونی ئه‌ندامانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانی له‌خۆگرتووه بۆردومانكراو.
تاریق حه‌یده‌ری، قایمقامی كۆیه به كوردستان24ی راگه‌یاند، سێ مووشه‌ك له كۆیه كه‌وتووه‌ته خواره‌وه كه پێده‌چێت له‌رێگه‌ی دڕۆنه‌وه بووبێت به‌هۆی بیستنی ده‌نگی دڕۆن له ئاسمانی كۆیه.
زیاتر گوتی مووشه‌كێك به‌ر قه‌ڵاكه گه‌وتووه و دوو مووشه‌ك له نزیك بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستی له كه‌مپی ئازادی كه تایبه‌ته به دیموكراته‌كان كه‌وتووه‌ته‌وه خواره‌وه.
قایمقامی كۆیه گوتیشی، تاوه‌كو ئێستا هیچ بریندارێك نه‌گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید خالید له كۆیه، بۆیه پێناچێت هیچ زیانێكی گیانی هه‌بێت.
كاتژمێره‌كانی سه‌ره‌تای رۆژی دووشه‌ممه (21ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، قه‌ڵای دیموكرات له كۆیه، بنكەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشان لە بانەگەور و زڕگوێز له سلێمانی و كه‌مپی كوردانی رۆژهه‌ڵات له شاره‌دێی به‌حركه له پارێزگای هه‌ولێر بۆردومانكرا.
ئه‌م هێرشانه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممە (14ـی تشرینی دووەم/نۆڤێمبه‌ری 2022)، له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه هێرشکرایە سەر بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردسانی ئێران لە زڕگوێز، كه بووه‌هۆی گیان له‌ده‌ستدانی دوو كه‌س و برینداربوونی هه‌شت كه‌سی دیكه.
هه‌روه‌ها رۆژی (28ـی ئەیلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، بارەگا و کەمپی نیشتەجێبوونی خەڵکی سڤیلی حزبی دیموکراتی کوردستان لە کۆیە، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە سلێمانی و پارتی ئازادی کوردستان (پاک) لە پردێ، بوونە ئامانجی هێرشی درۆن و تۆپخانەكانی سوپای پاسدارانی ئێران، له ئه‌نجامدا 18 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 51 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.