راگه‌یه‌ندراوێك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یینێت، بەپێی ئاماری سەرەتایی تا ئێستا هیچ بریندارێک نەگەیشتووه‌تە نەخۆشخانەكانی شاری کۆیە، هەولێر و سلێمانی.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21ـی تشرینی دووه‌می 2022، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی بۆردوومانكردنی باره‌گاكانی هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، هەموو ئامادەکارییەک دەستپێکراوە بۆ پێشوازیکردنی برینداران لە نەخۆشخانەکان و بەپێی ئاماری سەرەتایی تا ئێستا هیچ بریندارێک نه‌گه‌یشتووه‌ته نەخۆشخانەكانی شاری کۆیە، هەولێر و سلێمانی.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان:
لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز وەزیری تەندروستی،
هەموو ئامادەکاریەک دەستپێکراوە بۆ پێشوازیکردنی برینداران لە نەخۆشخانەکان.
بەپێی ئاماری سەرەتایی تا ئێستا هیچ بریندارێک نەگەیشتۆتە نەخۆشخانە لە شاری کۆیە و هەولێر و سلێمانی.
چاودێری دۆخەکە دەکەین لە دەرەنجامی کۆتایی قوربانیان ڕایدەگەینین.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی
21 نۆڤێمبەر 2022