كریستیانۆ پاڵێوراوانی سهرهكی بردنهوهی مۆندیال دهستنیشان دهكات
كریستیانۆ رۆناڵدۆ كاپتنی ههڵبژاردهی پورتوگال له پرێس كۆنفرانسێك كه له دهوحهی پایتهختی قهتهر بهڕێوهچوو، رایگهیاند گه ئهو گوێ به قسهی خهڵك نادات، دهشڵێت: من گولـلهنهبڕم و گوێ به قسهی خهڵك نادهم.
ئهمهی خوارهوه دهقی تهواوی لێدوانهكانی كریستیانۆ رۆناڵدۆیه
من لەژیانمدا هەمیشە پێموایە نموونەییترین کاتەکان ئەو کاتانەن کە خۆم بڕیار دەدەم بۆیە پێموایە کاتی چاوپێکەوتنەکەم گونجاو بوو، پێویست ناکات بیر لەوە بکەمەوە ئەوانی دیکە چی لەبارەی منەوە دەڵێن، من هەرکاتێک حەز بکەم قسە بکەم قسە دەکەم، یاریزانەکان بە باشی من دەناسن و شارەزای سروشتی منن. دیمانەکەی من هیچ کاریگەرییەکی لەسەر هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ نابێت.
بۆ من جێگای دوودڵی دەبوو ئەگەر لە تەمەنی ٣٧ ساڵی و ٨ مانگیدا پێویستیم بەوە بوایە خۆم بسەلمێنم و توانای خۆم پیشان بدەم، بۆ من چاوەڕواننەکراوە ئەگەر دوای ئەو هەموو کارەی پێشکەشم کردووە و ئەنجامم داوە پیویست بکات هێشتا خۆم بسەلمێنم، بێگومان ساڵ بە ساڵ من هەوڵ دەدەم باشتر بم، ئەم مۆندیالە بۆ من و هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ گرنگە، بەڵام من هەموو دەستکەوتەکانم بەدەستهێناوە و ئەگەر تەنانەت یەک نازناویشم بەدەست نەهێنابایە هێشتا شانازییم بەو کارانەم دەکرد کە لە کاروانی وەرزشیی خۆمدا کردوومن.
من پێنجەمین جارە بەشداریی مۆندیال دەکەم، من لەوەتەی لە تەمەنی ١١ ساڵییەوە شارەکەم بەجێهێشتووە راهاتووم بەرپرسیارەتی لە ئەستۆ بگرم، من لە تەمەنێکی زوودا فێربووم بەرگەی فشارەکان بگرم و لە ئاست بەرپرسیارەتیدا بم، من هەمیشە وەکو باوکێک و هاوڕێیەک و یاریزانێک بەرپرسیارەتی لەئەستۆ دەگرم و راهاتووم بەوەی فشارم لەسەر بێت و زۆر جار هەوڵمداوە بەرامبەر فشارەکان سەرکەوتوو بم.
بەڕازیل و ئارجێنتینا و فەرەنسا بەربژێری سەرەکین بۆ بەدەستهێنانی نازناوی مۆندیال، باسی ئەڵمانیا و ئیسپانیاش دەکرێت، بەڵام ئێمە ساڵی ٢٠١٦ بۆ هەمووانمان سەلماند دەتوانین سوپرایزمان هەبێت بۆ هەمووان و تووشی سەرسوڕمانیان بکەین، ئەگەر پێمبڵێن پۆرتوگاڵ جامی جیهانی بەدەست بهێنێت بەبێ ئەوەی تۆ گۆڵ بکەیت یەکسەر بەبێ دوودڵی رازی دەبم.
من وەکو هەمیشە گوتومە ریکۆردەکان و ژمارەکان بەدوای مندا دەگەڕێن من بەدوای ریکۆردەکان و ژمارەکان ناکەوم، شتێکی خۆش دەبێت ئەگەر ریکۆردی ئۆزیبیۆ بۆ تۆمارکردنی زۆرترین گۆڵ لە مۆندیال بشکێنم.
زۆر باسی ئەو دیمەنەی من و جواو کانسێلۆ دەکرێت لە راهێنانەکان، فیلێکس بە توندی لە کانسێلۆی دا، منیش چوومە لای کانسێلۆ بۆ ئەوەی ئارامی بکەمەوە و گوتم لەسەر راهێنانەکان بەردەوامبە و گوێ مەدێ، کاتێک تەوقەم لەگەڵ برۆنۆ فێرناندێزیش کرد پێمگوت فڕۆکەکەت درەنگ کەوتبوو، ئایا بە کەشتی هاتی.