44 كه‌س به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئیندۆنیزیا گیانییان له‌ده‌ستدا

K24 – هه‌ولێر:
بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له ئیندۆنیزیا روویدا، به گوێره‌ی لێدوانی به‌رپرسێكی ناوخۆیی ئه‌و وڵاته، ده‌یان كه‌س گیانییان له‌ده‌ستداوه.
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك دوورگه‌ی جاوای له ئیندۆنیزیا هه‌ژاند، بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی 44 كه‌س.
گوته‌بێژی ئیداره‌ی خۆجێیه‌تی شارۆچكه‌ی سیناجۆر، به فرانس پرێسی راگه‌یاند، ده‌یان كه‌س به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌زاران خانووش داڕماون.