107 ده‌رچووی دیكه له كۆلیژه پزیشكییه‌كان وه‌رگیران
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی وه‌رگرتنی 107 ده‌رچووی دیكه‌ی ئاماده‌یی له كۆلیژه پزیشكییه‌كانی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (21ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاشكرایكرد، 107 ده‌رچووی ساڵانی پێشووی ئاماده‌یی له كۆلیژه‌كانی (پزیشكی گشتی، پزیشكی ددان و ده‌رمانسازی) به‌شێوه‌ی پارالێل وه‌رگیراون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵادا ناوی سه‌رجه‌م وه‌رگیراوان بڵاوكراوه‌ته‌وه و ئاماژه به‌وه‌كراوه، هەموو ئەو دەرچووانەی کە ساڵانى رابردوو پۆلى 12یان تەواوکردبوو، بەڵام ئەمساڵ دووبارە داواکارییان پێشکەش کردبوو تا بەسیستمى پارالێل لە كۆلیژه پزیشکییەکان وەربگیرێن، لە ئەنجامدا سەرجەمیان چوونە پێشبڕکێى وەرگرتن بۆ کورسییە زیادکراوەکان، لە ئەنجامدا (107) ده‌رچووی دیكه لە دەرچووانى ساڵانى رابردوو وەرگیران.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، له‌سه‌ر داواكاری به‌شێك له ده‌رچووانی ساڵانی رابردوو بۆ وه‌رگرتن له كۆلیژه پزیشكییه‌كان، له كۆبوونه‌وه‌ی ژماره حه‌وتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵادا، لیژنه‌یه‌ك بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و داوایه راسپێردرا و دواتریش له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه ئه‌م پڕۆسه‌یه‌یان ئه‌نجامدا.