ژماره‌ی قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئیندۆنیزیا به‌رزبووه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئیندۆنیزیا بۆ 162 كه‌س به‌رزبووه‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك دوورگه‌ی (جاوا)ـی له ئیندۆنیزیا هه‌ژاند و پتر له هه‌زار خانوو به‌هۆیه‌وه داڕمان.
ره‌زوان كه‌میل، شاره‌داری هه‌رێمی جاوا له كورته ڤیدیۆیه‌كدا گوتی: "به‌داخه‌وه ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی دوورگه‌ی جاوا گه‌یشته 162 كه‌س".
گوته‌بێژی ئیداره‌ی خۆجێیه‌تی شارۆچكه‌ی سیناجۆر، به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاندبوو، ده‌یان كه‌س به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌زاران خانووش داڕماون و پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌ی قوربانییان به‌رزبێته‌وه.