عێراق ئامارێكی مه‌ترسیداری له‌باره‌ی شێرپه‌نجه‌ی منداڵان بڵاوكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق زه‌نگێكی مه‌ترسیدار له هه‌ڵكشانی رێژه‌ی تووشبوونی مانگانه به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له‌ناو منداڵان لێده‌دات و جه‌خت ده‌كاته‌وه، هه‌موو مانگێك له نێوان 20 بۆ 25 منداڵ له عێراق تووشی شێرپه‌نجه ده‌بن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا قاسم راهی، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ناوه‌ندیی منداڵان له به‌غدا رایگه‌یاند، تووشبوونی 25 منداڵ له هه‌ر مانگێكدا به شێرپه‌نجه رێژه‌یه‌كی یه‌كجار به‌رزه و به‌هۆی كه‌می بودجه‌ی ته‌رخانكراو بۆ نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كانی ئه‌و نه‌خۆشییه، رووبه‌ڕووی كه‌می چاره‌سه‌ری و خزمه‌تگوزاری بوونه‌ته‌وه.
به‌گوته‌ی راهی، تێچووی چاره‌سه‌ره كیمیایی و تیشكییه‌كان و چاندنی مۆخی ئێسك بۆ حاڵه‌ته سه‌خته‌كان زۆر به‌رزه و به‌هۆی نه‌بوون یان كه‌می هه‌ندێك له جۆره‌كانی چاره‌سه‌ریش، ده‌یان منداڵ له نه‌خۆشخانه‌كان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
زانیارییه پزیشكییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، رێژه‌ی تووشبوون به شێرپه‌نجه له‌و ناوچانه یه‌كجار به‌رزه، كه له رابردوودا كرده‌ی سه‌ربازییان تێدا ئه‌نجامدراوه، له‌كاتێكدا نه‌خۆشخانه‌كانی چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه له‌و ناوچانه، به‌ده‌ست كه‌می چاره‌سه‌ریی پێویسته‌وه ده‌ناڵێنن.
عه‌دنان سه‌لامی، ئه‌ندامی سه‌ندیكای پزیشكانی عێراق ره‌خنه‌ی توند ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌كات، به‌وه‌ی كه گرنگی به نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ری ئه‌و نه‌خۆشییه ناده‌ن و جه‌خت ده‌كاته‌وه، كه‌مته‌رخه‌مییه‌كی زۆر له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له عێراق هه‌یه، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی له‌ناو منداڵان بڵاوده‌بێته‌وه و ده‌ڵێت: ماوه‌ی 19 ساڵه حكومه‌ته‌كانی عێراق نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانیان فه‌رامۆش كردووه و ئامێری تایبه‌ت و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ شێرپه‌نجه دابین نه‌كردووه.
به‌گوته‌ی سه‌لامی، نه‌هامه‌تییه‌كی دیكه‌ی تووشبووانی شێرپەنجە گرانیی نرخی ده‌رمانه‌كانه، وێڕای ئازاره جه‌سته‌یی و ده‌روونییه‌كانیان له‌ڕووی ئابوورییه‌وه توانای ڕووبەڕووبوونەوەی نه‌خۆشییه‌كه‌یان نییه و ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه دابین ده‌كرێن، ته‌نیا رێژه‌ی 30%ی پێداویستییه‌كانیان دابین ده‌كات.