دوایین زانیاری له‌باره‌ی ئاماری قوربانییانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دهۆك
K24 - هه‌ولێر:
پارێزگاری دهۆك رایگه‌یاند، به‌هۆی ته‌قینی تانكی غازه‌وه له به‌شه‌ناوخۆییه‌كی شاری دهۆك، چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و نزیكه‌ی 30 كه‌سیتر برینداربوون.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، عه‌لی ته‌ته‌ر، پارێزگاری دهۆك به كوردستان24 راگه‌یاند، دۆخه‌كه ئێستا له‌ژێر كۆنترۆڵدایه و هه‌وڵه‌كانی به‌دواگه‌ڕانی تیمه‌كان به‌رده‌وامه له ئه‌گه‌ری بوونی كه‌ستر له‌ژێر پاشماوه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه.
پارێزگاری دهۆك ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌شێك له قوربانییه‌كان قوتابیین و ئه‌وانی دیكه‌ش هاووڵاتی ئاسایی ناوچه‌كه‌ن.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا روونیكرده‌وه، لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌باره‌ی هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه ده‌ستی پێكردووه.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاشكرایكرد، له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دهۆكدا چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی لێ روویداوه، نهۆمی خواره‌وه‌ی فڕنییه‌كی سه‌موونی تێدایه و نهۆمی سه‌ره‌وه‌شی قوتابیانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی له‌خۆگرتووه.