ئه‌فسه‌رێكی باڵا و پۆلیسێك له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دهۆك شه‌هیدبوون
K24 - هه‌ولێر:
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی فریاكه‌وتنی دهۆك و پۆلیسێك له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دهۆك گیانیان له‌ده‌ستدا.
په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، رائید عه‌لی به‌رواری، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی فریاكه‌وتنی دهۆك و پۆلیسێك به‌ناوی غه‌فور عومه‌ر دێرگژنیكی، له‌كاتی به‌هاناوه‌چوونی قوتابییانی ئه‌و به‌شه‌ناوخۆییه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی لێكه‌وته‌وه، شه‌هیدبوون.
عه‌لی ته‌ته‌ر، پارێزگاری دهۆك به كوردستان24ـی راگه‌یاند، به‌هۆی ته‌قینی تانكی غازه‌وه له به‌شه‌ناوخۆییه‌كی شاری دهۆك، چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 33 كه‌سیتر برینداربوون.