قوباد تاڵەبانی: هێشتا برینی کارەساتەکەی سلێمانیمان لە دڵە کارەساتی تەقینەوەی غاز لە دهۆکیشی هاتەسەر

.
.

K24 – هەولێر

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی تەقینەوەکەی غاز لە دهۆک بڵاوکردەوە و دەڵێت: هێشتا برینی کارەساتەکەی سلێمانیمان لە دڵە کارەساتی تەقینەوەی غاز لە دهۆکیشی هاتەسەر.

لە پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی هاتووە: "هێشتا برینی کارەساتەکەی سلێمانیمان لەدڵە و بەداخەوە ئەمجارە کارەساتی تەقینەوەی غاز لە دهۆکیشی هاتەسەر، بەهەشت شوێنیان بێت و هیوای زوو چاکبونەوەش بۆ بریندارانی ئەم رووداوە ناخ هەژێنە دەخوازم".

شەوی رابردوو 21/11/2022، بەهۆی تەقینەوەی تانکییەکی غاز لە دهۆک چوار کەس گیانیان لەدەستدا و 33 کەسی دیکەش برینداربوون.