بە ڤیدیۆ.. لیژنەکانی پارێزگای هەولێر لە نانەواخانەیەکدا لیکی غاز دەدۆزنەوە
K24 - هەولێر:
دوابەدوای بڕیارەکەی سەرۆکی حکومەت بۆ قەدەغەکردنی بەکارهێنانی سیستەمی غاز، ئەمڕۆ بڕیارەکە لە هەرێمی کوردستان چووە بواری جێبەجێکردنەوە.
لیژنەکانی پارێزگای هەولێر لەمیانی بەدواداچوونەکانیاندا بۆ سیستەمی غازی ماڵان و شوێنە گشتی و تایبەتەکان، لە نانەوایەکدا لیکی غازیان دۆزیەوە.
وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، لە بەلوعە و بۆڕی تایبەت بە گواستنەوەی غازەکە، لیکی غاز هەیە، کە ئەمەش مەترسی گڕگرتن و تەقینەوەی سیستەمەکە دروستدەکات.
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، دوو رووداوی تەقینی سیستەمی غاز لە هەرێمی کوردستان روویانداوە، یەکەم رووداو لە شاری سلێمانی روویدا و بەهۆیەوە 15 کەس گیانیان لەدەستدا و، دووەم رووداو شەوی رابردوو لە شاری دهۆک روویدا، کە گیان لەدەستدانی پێنج کەس و برینداربوونی 42 کەسی دیکەی لێکەوتەوە.
دوابەدوای ئەم رووداوانە، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ، سامانه سرووشتییه‌كان و پارێزگاكانی راسپارد، كاركردن به سیسته‌می غاز راگبگیرێت و به‌هیچ جۆرێك به‌كارنه‌هێندرێت.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپاردووه بۆ ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه له رووداوی ته‌قینه‌وه‌كانی غاز له پارێزگاكانی سلێمانی و دهۆك.
بۆ بینینی ڤیدیۆکە کلیک لێرە بکە و جۆینی تیلیگرامی کوردستان24 ببە..