سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی چین لە عێراق دەکات

K24 - هەولێر

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ (سێشەممە 22ـی تسرینی دووەم)، پێشوازی لە تسوی وی باڵیۆزی چین لە عێراق کرد.

باڵیۆزی چین، ستایشی هاوکاری و هەماهەنگیی دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد، بەتایبەتی لە بواری پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و برەودان بە وەبەرهێنان و ئاڵۆگۆڕی بازرگانی لە نێوان هەرێمی کوردستان و چین.

سەرۆکی حکومەت تیشکی خستە سەر چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و نەهێشتنی بیرۆکراتی و کارئاسانی بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و دەرەوە.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەکەدا کە (نی رووچی) کونسولی گشتی چین لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، گرنگی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵ بەپێی ڕێککەوتنی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ و کارنامەی وەزاری حکومەت و دەستوور، تاووتوێ کرا.

.
,