نێچیرڤان بارزانی و محەمەد سوودانی لەبارەی پرسی ئەمنیی ناوچەسنوورییەکان گفتوگۆ دەکەن
K24 – هەولێر
نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له به‌غدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شياع ئه‌لسوودانى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا کە ئەمڕۆ (سێشەممە 22ـی تشرینی دووەم) بەڕێوەچوو، هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيی یه‌كهه‌ڵوێستی له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانی كرده‌وه و یه‌كڕیزی و هه‌ماهه‌نگييان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاڵنگارييه‌كان له بوارى ئابووری و بژێوی ژیان و خزمه‌تگوزاریه‌كاندا به پێویست زانی به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی ژیانێكی باشتر بۆ هه‌موو هاووڵاتیيانى عێراق.
سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ دووپاتیكرده‌وه، حكوومه‌تی فیدراڵ پابه‌ندى ده‌ستووری عێراقه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌ك كه مافی هه‌موو پێكهاته‌كان مسۆگه‌ر بكات.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان، دووباره پیرۆزبایی له سه‌رۆکوه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ كرد بۆ متمانه‌وه‌وه‌رگرتنی حكوومه‌ته‌كه‌ی و گه‌شبینيی خۆی به تواناكانی حكوومه‌تی نوێ له گواستنه‌وه‌ی وڵات بۆ قوناغێكی جیاوازتر ده‌ربڕى كه زمانی لێكگه‌یشتن و چاره‌سه‌ری تيايدا زاڵ بێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر پرسی ئه‌منی له ناوچه سنووریيه‌كانی عێراق كرا و داكۆكى له هاوكاریی نێوان هه‌ردوولا كرايه‌وه بۆ پاراستنی سه‌روه‌ريی عێراق و ره‌تكردنه‌وه‌ی به‌زاندنه به‌رده‌وامه‌كان و كاركردن بۆ ئه‌وه‌ی خاكی عێراق نه‌بێته پێگه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر هیچ وڵاتێكى دراوسێ.