سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك كۆماری عێراق گفتوگۆیان له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرد

K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك كۆماری عێراق، پێشهاته ئه‌منى، سياسى و ئابوورييه‌كانى عێراقیان تاووتوێكرد و هه‌روه‌ها گفتوگۆیان له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرد.
ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 22ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022) راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: له به‌غدا نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ له‌تیف ره‌شيد سه‌رۆك كۆمارى عێراقى فيدراڵ كۆبووه‌وه و دۆخى سه‌ختى ئاواره‌كانى عێراق له كه‌مپه‌كاندا خرايه به‌رباس، هه‌ردوولا هاوڕابوون كه ده‌بێ كارى هاوبه‌ش بۆ باشتركردنى دۆخى ژيان و گوزرانيان بكرێت و هه‌وڵبدرێت به شێوه‌يه‌كى ئارام بگه‌ڕێنه‌وه شوێن و زێدى خۆيان.
هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوايين پێشهاته ئه‌منى، سياسى و ئابوورييه‌كانى عێراق تاووتوێكران و جه‌ختيان له پشتگيريى هه‌نگاوه‌كانى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق بۆ جێبه‌جێكردنى كارنامه‌كه‌ى له چاككردنى بژێوى ژيان و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزاريى باشتر به هاووڵاتييان، كرده‌وه.
ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باسكردن بوو له په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، كه ده‌بێ له‌سه‌ر بنه‌ماى رێزگرتن و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش بێت، هه‌روه‌ها جه‌ختيان لە هاريكارى و يه‌كخستنى تواناكان بۆ پاراستنى سه‌قامگيرى و سه‌روه‌ريى عێراق كرده‌وه.
ده‌رباره‌ى هه‌وڵه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆرستانى داعش و كرده‌وه‌كانيشيان، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆككۆماری عێراق داكۆكييان له گرنگيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى هاوبه‌شى نێوان ته‌واوى هێزه ئه‌منييه‌كان و پێشمه‌رگه و سوپا كرده‌وه.
گفتوگۆ له‌باره‌ى كێشه‌كانى نێون هه‌ولێر ـ به‌غدا كرا و هه‌ردوولا جه‌ختيانكرده‌وه، كه ده‌بێ گفتوگۆيه‌كى بنياتنه‌رانه بكرێت، هه‌روه‌ها له زووترين كاتدا ياسا هه‌ڵپه‌سێراوه‌كان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران په‌سه‌ندبكرێن و به‌پێى ده‌ستوور بگه‌نه چاره‌سه‌رێك كه مافه‌كان و دادپه‌روه‌ريى كۆمه‌ڵايه‌تى و يه‌كسانى له‌نێوان هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراقدا مسۆگه‌ربكات.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئه‌مڕۆ بڵاویکردەوە، نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات و له‌گه‌ڵ له‌تیف ره‌شيد سه‌رۆككۆمارى عێراقى فيدراڵ، سه‌رۆكوه‌زيران محه‌مه‌د شياع ئه‌لسوودانى، فايق زێدان سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى و سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى ديكه‌ى عێراق و هێز و لايه‌نه سياسييه‌كان كۆده‌بێته‌وه.
لە راگەیەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێم ئاماژە بەوەشکرابوو، له‌م سه‌ردانه‌يدا نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و به‌رپرسانى عێراق، دۆخى عێراق، كێشه‌كانى هه‌ولێر - به‌غدا و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنيان، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه، تاوتوێ ده‌كات.