وه‌زیری په‌روه‌رده: قوتابخانه‌یه‌ك به‌ناوی رائید عه‌لی سدقییه‌وه ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری په‌روه‌رده داوا له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن ده‌كات، سبه‌ی چوارشه‌ممه بۆ رێزنواندن له رۆحی شه‌هیدانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دهۆك، خوله‌كێك بوه‌ستن و ئاماژه به به‌ناوكردنی قوتابخانه‌یه‌كیش ده‌كات به‌ناوی شه‌هید رائید عه‌لی به‌هۆی رۆڵی له رزگاركردنی گیانی ده‌یان قوتابی.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (22ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، ئالان حه‌مه سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندنی هه‌رێمی كوردستانی ئاگاداركرده‌وه، سبه‌ی چوارشه‌ممه، پێش وانه‌ی یه‌كه‌م، خوله‌كێك بۆ رێزنواندن له رۆحی شه‌هیدانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دهۆك بوه‌ستن.
ئالان حه‌مه سه‌عید ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، رائید عه‌لی سدقی و هاوپیشه‌كانی زۆر بوێرانه و خۆنه‌ویستانه بوونه هۆكار بۆ رزگاربوونی گیانی 56 قوتابی ئه‌و به‌شه‌ناوخۆییه‌ی رووداوه‌كه‌ی لێكه‌وته‌وه، ئه‌وه‌شی به "شاكارێكی فیداكارانه" وه‌سفكردووه.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی دهۆكی راسپارد لەکاتی دانانی بەردی بناغەی قوتابخانەیەکی نوێ یان تەواوکردنی باڵەخانەی قوتابخانەیەک، بەناوی رائید عه‌لی سدقی بكرێت.
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له باڵه‌خانه‌یه‌ك له گه‌ڕه‌كی گرێ باسێ، له ئه‌نجامی ته‌قینی تانكی غازیی فڕنێك كه له نهۆمه‌كانی سه‌ره‌وه‌یدا به‌شه ناوخۆیی قوتابیان بوو، بووه هۆی شه‌هیدبوونی 6 كه‌س و برینداربوونی 41 كه‌سی دیكه.
هه‌ریه‌كه له رائید عه‌لی سدقی به‌رواری، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی فریاكه‌وتنی دهۆك و دوو پۆلیسی دیكه به‌ناوه‌كانی، غه‌فوور عومه‌ر و كۆڤان محه‌ممه‌د، له‌میانی هه‌وڵه‌كانیان بۆ رزگاركردنی گیانی قوتابیانی به‌شه‌ناوخۆییه‌كه، شه‌هیدبوون.