سوودانی: هێرش و ده‌ستدرێژییه‌كانی وڵاتانی دراوسێ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هێرش و ده‌ستدرێژییه‌كانی وڵاتانی دراوسێ (توركیا یان ئێران) ره‌تده‌كه‌ینه‌وه.
محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 22ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، رایگه‌یاند، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی عێراق له‌باره‌ی هێرشه‌كان كۆده‌بێته‌وه.
سوودانی هه‌روه‌ها گوتی: "هێرشه‌كان به‌بێ مۆڵه‌ت كراون و هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه ده‌ستدرێژییه‌كان ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، ئێرانی بێت یان توركی".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی عێراق له‌م یه‌ك دوو رۆژه‌دا كۆده‌بێته‌وه، داوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كمان كردووه، له‌باره‌ی بوونی هێزه فه‌رمییه‌كانی عێراق له‌سه‌ر سنوور، به‌ربه‌ست هه‌ن ده‌بێت تێبپه‌ڕێندرێن، بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاره‌كه جێبه‌جێبكرێت و هێزه‌كان له‌و ناوچانه‌دا بڵاوه‌یان پێبكرێت.
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له‌لایه‌ن له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌وه، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی وه‌ك كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی راسپێردرا بۆ پێكێهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق.
رۆژی27ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، كارنامه‌ی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی و (21) وه‌زیری كابینه‌كه‌ی له دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌یان پێبه‌خشرا و وه‌كو سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی عێراق هه‌ڵبژێردرا.