له‌باره‌ی بارانبارینی به‌هێز و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی رووباره‌كان هۆشداری ده‌درێت
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سه‌رچاوه‌كانی ئاو رایده‌گه‌یه‌نێت، لە چەند رۆژی داهاتوودا شه‌پۆلێكی بارانبارینی بەهێز روو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و پێشبینی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە رووبار و چۆ‌مەکاندا ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 22ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری )2022، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان، هۆشداریی له‌باره‌ی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە رووبار و چۆ‌مەکان بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێیدا هاتووه: لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەگەری هاتنی شه‌پۆلێكی بارانبارینی بەهێز هه‌یه، كه به‌هۆیه‌وه ئاستی رووبار و چۆ‌مەکاندا به‌رزده‌بنه‌وه.
تکاشی لە هاووڵاتییان كرد، ئامادەسازی پێویست بكه‌ن و خۆیان و بەرژەوەندییەکانیان لە نزیک رووبار و چۆمه‌كان دووربخه‌نه‌وه.
هاوکات داواش لە دانیشتوانی ئه‌و گوندانه دەکات، کە رووبار و ئاوی ئـاوەڕۆی شارەکان بە نزیکیاندا تێپه‌ڕده‌بێت، بەتایبەتی دەوروبەری شاری هەولێر و شارە گەورەکان، مەترسی لافاو بە هێند وەربگرن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سه‌رچاوه‌كانی ئاو، داواشی لە بەرگری شارستانی و شارەوانییەکان كرد، لەیەکەم كاتژمێره‌كانی (پێنجشەممەی داهاتووه‌وه 24ـی تشرینی دووه‌م) لەوپەڕی ئامادەباشیدابن.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان ئاماده‌كاری پێویست ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی بارانبارینی زۆر و دروستبوونی لافاو، كه‌مترین زیان به هاووڵاتییان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گوندنشینان بكه‌وێت.
هه‌روه‌ها گوتیشی: پێشبینی ده‌كرێت رێژه‌یه‌كی بارانی زۆر له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ببارێت، هاوشێوه‌ی ساڵی رابردوو.