كۆشكی سپی: پشكنینی ته‌ندروستی بۆ بایدن ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی كۆشكی سپی بڵاویكرده‌وه، پشكنینی ته‌ندروستی ساڵانه بۆ جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌كرێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كارین جان پییه‌ر، گوته‌بێژی كۆشكی سپی، پشكنینی ته‌ندروستی ساڵانه بۆ جۆ بایدن ده‌كرێت و له ماوه‌ی دوو مانگی داهاتوو ئه‌نجامی پشكنینه‌كه بڵاوده‌كرێته‌وه.
پییه‌ر راشیگه‌یاند، ته‌ندروستی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا زۆر باشه و پێویست به نیگه‌رانی ناكات و بایدن رۆژانه چالاكییه‌كانی خۆی ئه‌نجام ده‌دات.
دووپاتیشیكرده‌وه، تیمی پزیشكی بایدن پێی راگه‌یاندووین، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ده‌ره‌نجامی پشكنینه‌كان ده‌كرێت.
روونیشیكرده‌وه، له‌ماوه‌ی دوو مانگی داهاتوودا راپۆرته پزیشكییه‌كان ده‌رده‌چن، ئه‌وكات ده‌ره‌نجامه‌كان بڵاوده‌كرێنه‌وه.