دوو تەقینەوە لە ئۆرشەلیم روویاندا

شوێنی تەقینەوەکە
شوێنی تەقینەوەکە

K24 - هەولێر:

دوو تەقینەوە لە وێستگەیەکی پاس لە دەروازەی ئۆرشەلیم روویاندا و بەهۆیانەوە 15 کەس برینداربوون. 

بە گوێرەی میدیاکانی ئیسرائیل، تەقینەوەکان بەهۆی بۆمبی چێندراوەوە بووە و ژمارەیەک برینداری لێکەوتووەتەوە.

بەرپرسانی ئەمنی و پزیشکی لە ئۆرشەلیم ڕایانگەیاند، لە دوو تەقینەوەی جیادا کە دوو وێستگەی پاسیان کردە ئامانج، ئەمڕۆ چوارشەممە (23ـی تشرینی دووەمی 2022) 15 کەس برینداربوون.

ئەو نەخۆشخانەیانەی چارەسەری بریندارەکان دەکات ئاشکرایکرد، تەقینەوەی یەکەم 12 کەسی بریندارکردووە کە دووانیان باری تەندروستییان ناجێگیرە و، تەقینەوەی دووەم لە وێستگەیەکی دیکە روویداوە و سێ برینداری لێکەوتووەتەوە.