عێراق گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خێزانه‌كانی داعش سنووردار ده‌كات
K24 - هەولێر
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، عێراق رێژه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خێزانه‌كانی داعش له كه‌مپی هۆل سنووردار دەکات.
حوسێن عامری ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد، په‌رله‌مان له هه‌وڵدایه رێژه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خێزانه‌كانی داعش له كه‌مپی هۆل سنووردار بكات.
عامری ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، لیژنه‌كه‌یان داواكارییه‌كی فه‌رمییان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكوه‌زیران كردووه، تێیدا بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات داوای وردبینی ئه‌منی و سنوورداركردنی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خێزانه‌كانی داعش له كه‌مپی هۆله‌وه بۆ عێراق كردووه، به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و خێزانانه لێكه‌وته‌ی كاره‌ساتباری بۆ ئاسایشی عێراق و داهاتووی دروست ده‌كات.
بەپێی ئاماری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، تائێستا 925 خێزانی چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆلەوە گواستراونەتەوە عێراق.
کەمپی هۆل، دەکەوێتە باشووری شارۆچکەی هۆل لە پارێزگای حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان، کەمپەکە کەوتووەتە ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی خۆسەر و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ئەو کەمپە تایبەتە بە خێزان و کەسوکاری چەکدارەکانی داعش، بەگوێرەی ئامارەکان زیاتر لە 30 هەزار خێزانی داعش لەو کەمپە خەڵکی عێراقن، ئەو کەمپە بە مەترسی بۆ سەرهەڵدانەوەی داعش لە قەڵەم دەدرێت چەند جارێکیش پشێوی لێکەوتووەتەوە، بۆیە بە فەرمی داوا لە وڵاتان کراوە هاووڵاتییانیان لەو کەمپە ببەنەوە وڵاتەکانیان.