کەشناسی کاتی دەستپێکردنی شەپۆلی بارانبارینی راگەیاند

بارانبارین - ئەرشیف
بارانبارین - ئەرشیف

K24 – هەولێر

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینی کردووە، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەرى نمە باران هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی رایگەیاندووە، رۆژی پێنجشەممە ئاسمان  نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لە کاتەکانی شەودا بارانبارین دەستپێدەکات لە زۆربەى ناوچەکانی هەرێم.

لە راپۆرتی پێشتری پێشبینییەکانی کەشوهەوا کەشناسی رایگەیاندبوو، شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، لە رۆژی پێنجشەممەوە و دەستپێدەکات و تا رۆژی شەممە بەردەوام دەبێت.