رووداوێکی دیکەی تەقینی غاز روویدا

K24 -هەولێر:
ئەمڕۆ رووداوێکی تەقینی غاز لە قەزای سێمێل روویدا و برینداربوونی ژنێکی لێکەوتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، رووداوەکە لە ماڵێکی کۆمەڵگەی مسێریکی سەربە قەزای سێمێل روویداوە و جگە لە برینداربوونی ژنێك زیانی ماددیشی لێکەوتووەتەوە.
رووداوەکە بەهۆی تەقینی غازی ماڵانەوە روویداوە و بەهۆیە ئاگر لە ماڵەکە کەوتووەتەوە، کە دواتر تیمەکانی بەرگری شارستانی ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکردووە.

ئەمە سێیەم رووداوی تەقینی غازە لە هەرێمی کوردستان کە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا روویداوە، یەکەم رووداو لە شاری سلێمانی روویدا و گیان لەدەستدانی 15 کەس و برینداربوونی 12ـی دیکەی لێکەوتەوە، رووداوی دووەمیش لە شاری دهۆک روویدا، کە بەهۆیەوە پێنج کەس گیانی لەدەستدا و 42 کەسی دیکەش برینداربوون.
.jpeg)