به فه‌رمی سزایه‌كی قورس به‌سه‌ر كریستیانۆدا سه‌پا
كریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریزانی پێشووی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له لایه‌ن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلاند سزایه‌كی قورسی به‌سه‌ردا سه‌پا، به تۆمه‌تی هه‌ڵسوكه‌وتی ناته‌ندروست و شكاندنی مۆبایل له ده‌ستی هانده‌رێكی یانه‌ی ئێڤه‌رتۆن.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ كه شه‌وی رابردوو گرێبه‌سته‌كه‌ی له لایه‌ن یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه، له لایه‌ن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلاند به تۆمه‌تی به‌كارهێنانی توندوتیژی و هه‌ڵسوكه‌وتی ناوه‌رزشی كاتێك مۆبایلی هانده‌رێكی خسته سه‌رزه‌وی و شكاندی، به بڕی هه‌زار پاوه‌ند سزا درا و بۆ دوو یاریش سڕ كرا.
به گوێره‌ی راگه‌یاندنی سزایه‌كه هه‌ر كاتێك كریستیانۆ په‌یوه‌ندی به یانه‌یه‌كی دیكه‌ی پرێمه‌رلیگ بكات سزایه‌كه‌ی به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ده‌كرێت كه ئێستا ئه‌و یاریزانه ناوی به یانه‌كانی چێڵسی و نیوكاسڵ به‌ستراوه‌ته‌وه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئێستا له قه‌ته‌ر خۆی بۆ یارییه‌كانی مۆندیال ئاماده ده‌كات سبه‌ی له یه‌كه‌مین یاریی له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌ی رووبه‌ڕووی غانا ده‌بێته‌وه، به‌ڵام له لایه‌ن پۆلیسی مێرسیسایدی شاری لیڤه‌رپووله‌وه له بڕیاره‌كانی دادگا ئاگادار كراوه‌ته‌وه.
له یاریی نێوان مانچێسته‌ر یونایتد و ئێڤه‌رتۆن كه یارییه‌كه له‌مساڵ له نێو یاریگه‌ی گۆدیسۆن پارك ئه‌نجام درا كه تێیدا مان یونایتد 1 ـ 0 دۆڕا، كریستیانۆ له كاتی هاتنه‌ده‌ره‌وه له تونێلی یاریگه مۆبایلی ده‌ستی منداڵێكی یانه‌ی ئێڤه‌رتۆنی خسته سه‌رزه‌وی و شكاندی. هه‌رچه‌نده كریستیانۆ له سۆشیاڵ میدیا داوای لێبوردنی كرد و منداڵه‌كه‌شی بۆ یارییه‌ك بانگهێشتی یاریگه‌ی ئۆڵدترافۆرد كرد، به‌ڵام نه‌یتوانی له سزایه‌كه رزگاری بێت.