توركیا هێرشده‌كاته سه‌ر دوو ناوچه‌ی جیاواز له رۆژئاوای كوردستان
K24 - هەولێر:
له دوو هێرشی جیاوازدا، توركیا له رێگه‌ی درۆنه‌وه خاڵێكی پشكنینی ئاسایش له حه‌سه‌كه و گوندێك له باشووری كۆبانێ ده‌كاته‌ئامانج.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، توركیا له رێگه‌ی درۆنه‌وه هێرشیكردووه‌ته سه‌ر شارۆچكه‌ی زه‌رگانی سه‌ر به پارێزگای حه‌سه‌كه، له ئه‌نجامدا سێ ئه‌ندامی ئاسایش برینداربوون، به‌مه‌ش كۆی گشتی هێرشه‌كانی ئه‌مڕۆی توركیا بۆسه‌ر ئه‌م پارێزگایه گه‌یشته 8 هێرش.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌مان سه‌رچاوه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، درۆنێكی توركیا خاڵێكی سه‌ربازی له گوندێكی باشووری كۆبانی كردووه‌ته ئامانج.
هێرشه‌كانی توركیا، دوای ئەوە دێت رۆژی (13ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، تەقینەوەیەک لە شەقامی ئیسقلالی شاری ئیستانبوڵ روویدا، لە ئەنجامدا شەش کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 80 کەسی دیکە برینداربوون، دوای رووداوەکە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا پەکەکە و پەیەدەی بە ئەنجامدانی تەقینەوەکە تۆمەتبار کرد و رایگەیاند، ئەنجامدەری تەقینەوەکەیان دەستگیرکردووە و "بڕیاری تەقینەوەکە لە کۆبانێ دراوە و ئەنجامدەرەکە لە عەفرینەوە هاتووەتە ناو خاکی تورکیا".