غازی فه‌هد 5 یاریزانی له یانه‌ی هه‌ولێر دوورخسته‌وه

غازی فه‌هد راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر دوو یاریزانی له یانه‌كه‌ی ده‌ركرد، 3 یاریزانی دیكه‌شی بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی عێراق له پلانه‌كانی دوورخسته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، غازی فه‌هد راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی هه‌ولێر به فه‌رمی ئیبراهیم لالی هێرشبه‌ری نێجیری یانه‌كه‌ی دوورخسته‌وه له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن چه‌لوب یاریزانی وه‌رزی رابردووی یانه‌ی سامه‌را، ئه‌م دوو یاریزانه په‌یوه‌ندییان به یانه‌ی هه‌ولێر نه‌ماوه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، غازی فه‌هد 3 یاریزانی دیكه‌ی له پلانه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی دوورخسته‌وه كه پێكهاتوون له (كۆسره‌ت بایز، نیاز محه‌مه‌د و دانا عوسمان).
نزار مه‌حرووس راهێنه‌ری سووری دوای ته‌نیا 3 یاریی له ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه له پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه، غازی فه‌هد شوێنی گرته‌وه و ته‌نیا سه‌رپه‌رشتی دوو یاریی یانه‌ی هه‌ولێری كردووه به‌رامبه‌ر یانه‌كانی حدوود و دهۆك به‌رامبه‌ربووه، بڕیاریشه رۆژی هه‌ینی له خولی نایابی عێراق له یاریگه‌ی فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری میوانداریی یانه‌ی شورته بكات.
یانه‌ی هه‌ولێر ئه‌م وه‌رزه له خولی نایابی عێراق 5 یاریی كردووه، هیچ یارییه‌كی نه‌بردووه‌ته‌وه، 2 به‌رامبه‌ربوون و 3 شكستی هه‌یه. به كۆكردنه‌وه‌ی 17 خاڵ له پله‌ی حه‌ڤده‌یه‌می ریزبه‌ندی دێت.