ماكرۆن: به ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ پوتن قسه‌ده‌كه‌م
K24 - هەولێر:
ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا به نیازه له چه‌ند رۆژی داهاتوو له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا به ته‌له‌فۆن قسه‌بكات.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 23ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی رایگه‌یاند، بۆ تاووتوێكردنی پرسه‌كانی وزه و وێستگه‌ی زاپۆریژیا (كه به‌هۆیه‌وه كیێڤ و مۆسكۆ یه‌كتر به بۆردومانی ئه‌م وێستگه‌یه تۆمه‌تبارده‌كه‌ن)، له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه به نیازم گفتوگۆی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا ئه‌نجامبده‌م.
ماكرۆن هه‌روه‌ها گوتی: "دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ رافایل گرۆسی سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، گفتوگۆمان له‌باره‌ی وێستگه‌ی ئه‌تۆمی زاپۆریژیا كرد، به‌نیازم له‌گه‌ڵ پوتن به ته‌له‌فۆن قسه‌بكه‌م".
پێشتر گرۆسی رایگه‌یاندبوو، دوای هێرشه مووشه‌كییه‌كانی رووسیا، سێ وێستگه‌ی ئه‌تۆمی ئۆكرانیا له‌گه‌ڵ تۆڕه‌كانی كاره‌بای نیشتمانی پچڕاون، كه كاریگه‌ری كردووه‌ته‌سه‌ر ره‌وشی كاره‌با له ئۆكرانیا.
ماكرۆن ده‌شڵێت: "پلانی رووسیا بریتییه له تێكشاندنی مرۆڤایه‌تی له ئۆكرانیا".
گوتیشی: "له 13ـی مانگی داهاتوو، پاریس میوانداری كۆنگره‌ی به‌رگریكاران و خۆڕاگری ئۆكرانیا ده‌كات".
ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیاش داوای له شاره‌وانییه‌كانی فه‌ره‌نسا كردووه، هاوكاری وڵاته‌كه‌ی بكه‌ن و نه‌هێڵن رووسیا وه‌رزی سه‌رما وه‌ك چه‌ك دژی كیێڤ به‌كاربهێنێت.
له‌به‌رامبه‌ردا، گوته‌بێژی كۆشكی كرملین رایگه‌یاند، ئه‌نجامدانی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی له نێوان پوتن و ماكرۆن له پلانی پوتندا نییه.