سبه‌ی نوێنه‌ران بۆ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می شه‌ش پڕۆژه یاسا كۆده‌بێـته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
بڕیاره سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێك كۆببێته‌وه.
راگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خشته‌ی دانیشتنی سبه‌ی نوێنه‌رانی بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ی خشته‌كه، كه كاتژمێر 11ی پێش نیوه‌ڕۆ ده‌ستپێده‌كات، دوای خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ ژماره‌یه‌ك پڕۆژه یاسا ده‌كرێت.
ناوی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایانه‌ی خوێندنه‌وه‌یان بۆ ده‌كرێت:
یه‌كه‌م: پڕۆژه یاسای په‌سندكردنی رێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی عێراق و تونس له باره‌ی خزمه‌تگوزاری ئاسمانی نێوانیان.
دووه‌م: پڕۆژه‌یاسای تایبه‌ت به واژووكردنی پرۆتۆكۆلی هه‌مواری رێككه‌وتنی تایبه‌ت به تاوانه‌كان و ئه‌و كرده‌وانه‌ی له ناو فڕۆكه‌دا ده‌كرێن.
سێیه‌م: پڕۆژه‌یاسای په‌سندكردنی رێككه‌وتنی گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی نێوان عێراق و میسر.
چواره‌م: پڕۆژه‌ی چوونه پاڵی عێراق بۆ ناو پرۆتۆكۆلی 2005ی تایبه‌ت به پرۆتۆكۆلی سه‌ركوتكردنی كرده‌ی ناڕه‌وا دژ سه‌لامه‌تی بنكه جێگیره‌كانی ناو مه‌ودای ئاوی هه‌رێمایه‌تی وڵات.
پێنجه‌م: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای رێكخستنی به‌كرێدانی زه‌وی كشتووكاڵی و به‌ناوكردنی مافی ره‌فتار له‌گه‌ڵكردنی بۆ ده‌رچووانی كشتووكاڵ و پزیشكی ئاژه‌ڵ.
شه‌شه‌م: پڕۆژه‌یاسای ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق.
حه‌وته‌م: گفتوگۆی گشتی.