مۆسكۆ: بڕیاره‌كه‌ی ئه‌وروپا كوێرانه‌یه

K24 – هه‌ولێر:
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی فیدراڵی رووسیا بۆ به‌رگری و ئاسایش، ڤلادیمێر چیزۆڤ، رایگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له دژی رووسیا كوێرانه‌یه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی رووسیا ره‌خنه‌ی له بڕیارێكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا گرت، كه "رووسیای به پشتیوانی تیرۆر" وه‌سفكردبوو.
له‌و باره‌یه‌وه، ڤلادیمێر چیزۆڤ گوتی: ئه‌وه بڕیارێكی كوێرانه‌یه، گرژییه‌كان زیاتر ده‌كات.
گوتیشی: ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌وروپاییه‌كان یارمه‌تی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان نادات.
دوێنێ چوارشه‌ممه، په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له بڕیارێكی ناپابه‌ندكاردا رووسیای به چاو‌دێر و دنه‌ده‌ری تیرۆر وه‌سفكرد.