هه‌سه‌ده: 6 ئه‌ندامی راكردووی خێزانه‌كانی داعش له كه‌مپی هۆل ده‌ستگیركرانه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌ری راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، فه‌رهاد شامی رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان توانیویانه 6 ئه‌ندامی خێزان و كه‌سوكاری چه‌كدارانی داعش ده‌ستگیر بكه‌نه‌وه.
ئه‌مشه‌و فڕۆكه‌كانی توركیا هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌یان بۆردومان كرد، كه پارێزگاریان له كه‌مپی هۆل ده‌كرد.
له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌دا، هه‌سه‌ده رایگه‌یاند، هه‌موو جۆره هه‌ماهه‌نگییه‌كی له‌گه‌ڵ رووسیا و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا راده‌گرن.
هه‌سه‌ده ره‌خنه‌ی له بێده‌نگی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد، له هه‌مبه‌ر بۆردومانه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه كوردییه‌كان و هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا.
دوای بۆردومانه‌كه‌ی توركیا، به هۆی درووستبوونی پشێوی و بۆشایی ئه‌منییه‌وه، ژماره‌یه‌ك له كه‌سوكاری چه‌كدارانی داعش به ده‌رفه‌تیان زانی رابكه‌ن و كه‌مپه‌كه به‌جێبهێڵن.
فه‌رهاد شامی، راشیگه‌یاند، له‌و شه‌ش كه‌سه‌ی ده‌ستگیركراونه‌ته‌وه 3یان ژنن.
روونیشیكرده‌وه، هێزه‌كانیان خۆیان كۆكردووه‌ته‌وه و ره‌وشه‌كه‌یان كۆنترۆڵ كردووه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، مه‌زڵووم كوبانێ، ئه‌م ئێواره‌یه رایگه‌یاند، هه‌سه‌ده هه‌موو جۆره جووڵه‌یه‌كی سه‌ربازی له دژی داعش راده‌گرێت.
گوتیشی: ئێمه سه‌رقاڵین به به‌ره‌كانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ توركیاوه، نامانپرژێته سه‌ر شه‌ڕی داعش.
روونیشیكرده‌وه، هێرشه‌كانی توركیا كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی هه‌سه‌ده و سوپای رووسیاش ده‌بێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا، مه‌زڵووم كوبانێ گوتی: توركیا مه‌ده‌نییه‌كان ده‌كاته ئامانج و ده‌یه‌وێت خاكه‌كه‌مان داگیر بكات.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا، كه له رێگه‌ی تویته‌ره‌وه بڵاویكرده‌وه، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و هێرش و بۆردومانانه‌ی ده‌كرێته سه‌رمان له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌كدا نین.
دوێنێ چوارشه‌ممه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا رایگه‌یاند، ته‌نیا بۆ هێرشی ئاسمانی ناوه‌ستین و ئۆپراسیۆن ده‌كه‌ینه سه‌ر ناوه‌نده‌كانی تیرۆر و هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی توركیا.
نزیكه‌ی 56 هه‌زار كه‌س له ناو كه‌مپی هۆل هه‌ن و 10 هه‌زاریشیان خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی بیانین.
كەمپی هۆل، دەکەوێتە باشووری شارۆچکەی هۆل لە پارێزگای حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان.
کەمپەکە لەژێر دەسەڵاتی ئیدارەی خۆبه‌ڕێوبه‌ری باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سووریادایه، هێزەکانی سووریای دیموکرات پاسەوان و بەڕێوەبەری کاروباری ئەمنی کەمپەکەن.
The Internal Security Forces have arrested 6 members of ISIS families, including 3 women, who escaped earlier from the al-Hol camp following Turkish attack on the camp security forces. The exceptional security situation is now under control. https://t.co/0vQlQXf2ME
— Farhad Shami (@farhad_shami) November 23, 2022