ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئێران و یه‌كێتی ئه‌وروپا به رێژه‌ی له‌سه‌دا 30 زیاد بووه

K24 – هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی گشتیی كۆمیسیارانی ئه‌وروپا ناسراو به "یۆرۆستات"، رایگه‌یاند، تۆماری ئاڵوگۆڕی نێوان ئێران و وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له نۆ مانگی ئه‌مساڵدا به رێژه‌ی %30 زیاد بووه.
یۆرۆستات، رایگه‌یاند، قه‌باره‌ی بازرگانی نێوان ئێران و وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا گه‌یشتووه‌ته 3.947 ملیار یۆرۆ، واته به رێژه‌ی %30 گه‌شه‌ی كردووه، به‌راورد به هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابردوو، كه قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕه‌كه 3.025 ملیار یۆرۆ بووه.
هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه، قه‌باره‌ی هاورده‌ی كاڵای ئێرانی له لایه‌ن وڵاتانی ئه‌وروپاوه تا سێپتێمبه‌ری 2022، گه‌یشتووه‌ته 799 ملیۆن یۆرۆ، واته به رێژه‌ی %28 گه‌شه‌ی كردووه.
له به‌رامبه‌ردا، به گوێره‌ی زانیاری یۆرۆستات، هه‌نارده‌ی ئه‌وروپا بۆ ئێران به رێژه‌ی %31 زیاد بووه و گه‌یشتووه‌ته 3.148 ملیار یۆرۆ، ئه‌مه له كاتێكدایه ساڵی رابردوو له هه‌مان ماوه‌دا 2.402 ملیار یۆرۆ بووه.
سه‌رچاوه: ئاژانسی هه‌واڵی فارس.