ژماره‌ی مۆبایلی تیمه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی لافاو بۆ به‌هاناوه‌چوونی هاووڵاتیان بڵاوكرایه‌وه‌

شاری هه‌ولێر
شاری هه‌ولێر

K24 – هه‌ولێر:

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاودێریی پارێزگای هەولێر و سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ناحیه‌ی داره‌توو، چه‌ند ژماره‌یه‌كی مۆبایلیان بۆ فریاكه‌وتنی هاووڵاتیان بڵاوكرده‌وه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی لافاو، وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك له‌ ئه‌گه‌ری دروستبوونی لافاو و باران بارین به‌شێوه‌یه‌كی چڕی چاوه‌ڕوانكراو.

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ (24ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، له‌ ئاگادارییه‌كدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاودێری پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاندووه‌، داوا لە هاووڵاتییانی شاری هەولێر ده‌كات، بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی لافاو لە شاره‌كه‌، له‌كاتی پێویستدا پەیوەندی بەو ژمارانەی خوارەوە بکەن:

هونەر عومه‌ر         07517806737

ئاراس ابراهيم       07504636508

مه‌حه‌ممه‌د جه‌واد        07504546324

چۆمان ناسر       07504671790

دڵشاد عه‌لی         07504907869

سالار محه‌ممه‌د       07504636379

سۆران عه‌بدوڵڵا   07504626935

بارزان که‌ریم        07504981053

جه‌عفر عوسمان   07504662360

رەنجدەر مه‌جید   07501193979

سالار قادر         07504660348

شەماڵ عومه‌ر       07503029064

ئه‌رشه‌د سه‌عید       07504828392

حاته‌م عه‌زیز         07514491225

نەوزاد ره‌حمان    07504477471

هێمن موسا      07504662943

هه‌روه‌ها شاره‌وانی ناحیه‌ی داره‌تووی شاری هه‌ولێر،داوای له‌ هاووڵاتیانی ناحییه‌كه‌ كردووه‌، بەهۆی ئەگەری مەترسی دروستبوونی لافاو لە کەندە سرووشتییەکان و رێرەوەکانی ئاوی باران دووربکەونەوە و بچنە شوێنە بەرزەکان.

هه‌روه‌ها داواشیانكردووه‌ له‌ هه‌ر حاڵه‌تێكی پێویستدا په‌یوه‌ندی به‌م ژمارانه‌وه‌ بكه‌ن بۆ به‌هاناوه‌چوونیان:

رەوەند قادر قادر ـ سەرۆکی شارەوانی دارەتوو: 07504456689

سیامه‌ند خضر ـ بەرپرسی بەشی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی: 07504361641

بابان بابانی ـ لێپرسروای ژینگە پارێزانی گلاس شتوتگارد: 07502257576