نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌ركووك به‌هۆی كه‌می ده‌رمانه‌وه رووبه‌ڕووی گرفت بوونه‌ته‌وه
K24 – كه‌ركووك:
له نەخۆشخانە حکومییەکانە لەکەرکووک، بەشێک لە دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان نەماون و نەخۆش دەبێت لەدەرمانخانەکانی دەرەوە بیانکرێت.
به‌رپرسانی ته‌ندروستی شاره‌كه ده‌ڵێن، ماوەی سێ مانگە ھیچ برە پارەیەک بۆ کڕینی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان، کارگوزاری نەخۆشخانەکان و خواردنی نەخۆش و کارمەندەکان خەرج نەکراوە، بەڵام لە دوو رۆژی رابردوودا ھەندێک دەرمانی سەرەکی دابینکراوە کە بڕەکەی زۆر کەمە.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، بەڵێن عومەر، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی ئازادی کەرکووک به كوردستان24ی راگه‌یاند، " لە سه‌ره‌تای مانگی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری رابردووه‌وه، ھیچ بڕە پارەیەک بۆ نەخۆشخانەی ئازادی و نەخۆشخانەكانی دیكه خەرجنەکراوە، ئەمەش وایکردووە بەشێکی زۆر لە دەرمانە گرنگەکان کە رۆژانە زۆر بەکاردەھێنرێت نەمێنێت، وەک دەرمانه‌كانی دژە میکرۆب و دژە گوزاز و ھەندێکی پێداویستی لەبەشی فریاکەوتن و بەشی نەشتەرگەری نەماوە.
هه‌روه‌ها بەھۆی نەبوونی پارەی پێویست، نەخۆشخانەکان، ئۆکسجین و بەشێک لە داودەرمانیان بە قەرز کڕیوە تاوه‌كو بەشه‌كانی فریاکەوتن، نەشتەرگەری و چاودێری چڕ لەنەخۆشخانەکان نەوەستێت.
سه‌باره‌ت به‌هۆكاری كه‌می ده‌رمان له نه‌خۆشخانه حكومییه‌كانی كه‌ركووك، به‌شێك له به‌رپرسانی كه‌رتی ته‌ندروستی، هۆكاره‌كه‌ی بۆ دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق و نه‌بوونی بودجه بۆ ساڵی 2022 ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه، ھێمن فایەق، بەڕێوبەری بەشی دەرمانخانە لە فەرمانگەی تەندروستی کەرکووک به كوردستان24ـی راگه‌یاند، نەبوونی بودجەی ئەمساڵ ھۆکاری سەرەکییە بۆ نەمانی دەرمان ئەمەش وایکردووە، نەتوانن ئەو دەرمانانە دابینبکەن کە وەزارەتی تەندروستی عێراق بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌ركووك دابینی نەکردووە.
هه‌روه‌ها فەرمانگەی تەندروستی کەرکووک، ئەمساڵ بۆ پڕکردنەوەی پێدایستی نه‌خۆشخانه و بنه‌كه ته‌ندروستییه‌كان، ته‌نها یەک لەسەر دوانزەی بودجەی ساڵی رابردووی له‌به‌رده‌ستدابووه،بۆیە جگە لەو بڕە دەرمانەی لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە بۆیان دابینده‌كرێت، ھیچ بڕە پارەیەکی دیكه‌یان لەبەردەستدا نییە بۆ کڕینی دەرمان و پێداویستییه پزیشكییه‌كان.