چاوش ئۆغلو: جه‌نگی نێوان ئۆكرانیا و رووسیا چه‌ندین ساڵی دیكه به‌رده‌وام ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
توركیا هۆشداری ده‌دات، كه جه‌نگی نێوان ئۆكرانیا و رووسیا چه‌ندین ساڵی دیكه به‌رده‌وام ده‌بێت. له‌مباره‌یه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌ڵێت: "ئه‌و جه‌نگه ته‌نیا به گفتوگۆ و چاره‌سه‌ری دیبلۆماسیی كۆتایی پێدێت".
مه‌ولوود چاوش ئۆغلو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند، جه‌نگی ئۆكرانیا و رووسیا به ده‌ستكه‌وتی سه‌ربازی بۆ هیچ كام لا كۆتایی نایه‌ت، مه‌ترسی به‌رده‌وامبوونی ئه‌و جه‌نگه‌ش بۆ ده‌یان ساڵی دیكه ده‌كرێت.
چواش ئۆغلو راشیگه‌یاند، توركیا له ناوچه‌یه‌كی پڕ له ئاشتیدایه، به رێژه‌ی %60ـی ناكۆكیی و شه‌ڕه‌كانی جیهان، له ده‌وروبه‌ری توركیادایه، ئه‌نقه‌ره وه‌ك ئامرازێكی ئاشتی ده‌سپێشخه‌رییه‌كان ده‌كات و هه‌میشه به‌دوای نێوه‌ندگیریدایه.
له‌باره‌ی پرسی ئاشتی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا روونیكرده‌وه، له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌ی شاندی گفتوگۆكاری نێوان هه‌ردوو وڵات له مانگی مارسی رابردوو له ئیسته‌نبۆڵ، هه‌ردوولا نزیكبوون له‌وه‌ی جه‌نگ بوه‌ستێنن، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وام نه‌بوون، تا ئاسته‌كه گه‌یشته ئه‌وه‌ی كه ئێستا تێیدایه.
له 24ی شوباتی رابردوودا، شه‌ڕی رووسیا و ئۆكرانیا ده‌ستیپێكرد و به هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌وه ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا ژماره‌یه‌ك سزای دارایی، ئابووری و سیاسی‌یان به‌سه‌ر رووسیادا سه‌پاند.
وێڕای ئه‌وه‌ی پتر له 10 ملیۆن ئۆكرانی ئاواره‌ی پۆڵه‌ندا و وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا بوون و تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.